5 ترسی ئافره‌تی دوو گیان

4d5b25c1e25500bbe49bfc44b4354b2a_XL

له‌گه‌ڵ قه‌له‌قی و په‌ستانی ده‌روونی و گۆڕانگاریه‌ جه‌سته‌ییه‌كان له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی دووگیان بووندا كه‌ به‌سه‌ر ئافره‌ت دا دێت ، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ندێ له‌م ترسانه‌ و ترسی تریش لای ئافره‌ت سه‌ره‌كین و به‌رده‌وام بیری لێ ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو :


. ئایا ده‌توانم له‌سه‌ر سك بخه‌وم : یه‌كێك له‌و ترسانه‌ی ئافره‌ت بریتیه‌ له‌ خه‌وتن له‌سه‌ر سكی به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتر ئاڵوده‌ی ئه‌م جۆره‌ خه‌وتنه‌ بوبێت .
. ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ڕوخساری دا دێت : یه‌كێكی تره‌ له‌و قه‌له‌قی و ترسانه‌ی كه‌ تووشی ئافره‌ت دێت له‌م ماوه‌یه‌ . به‌ڵام ئافره‌ت ده‌بێ له‌وه‌ دڵنیا بێت كه‌ گۆڕانكاریه‌ جه‌سته‌یی و ڕوخساریش به‌ خێرایی پاش منداڵ بوون كۆتاییان پێ دێت .
. خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان و ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ده‌توانێ بیان بخوات : به‌ هه‌مان شێوه‌ ئافره‌ت ده‌بێ ئاگاداری جۆری خواردنه‌كانی بێت به‌تایبه‌تی ئه‌م خواردنانه‌ی كه‌ بۆ كۆرپه‌كه‌ی زیان به‌خشن . بۆیه‌ ده‌بێ ئافره‌ت به‌ ئامۆژگاری و ڕێنمایی دكتۆر جۆری خواردنه‌كان ده‌ست نیشان بكات بۆخۆی .
. كێش دانه‌به‌زینی پاش منداڵ بوون : له‌گه‌ڵ خواردنی ته‌ندروست و ئه‌نجام دانی وه‌رزش ئه‌م كێشه‌ زۆره‌ داده‌به‌زێ ، بۆیه‌ پێویست به‌ قه‌له‌قی و دوودڵی ناكات، به‌ تایبه‌تی پێش منداڵ بوون چونكه‌ ئه‌مه‌ قه‌له‌قیت زیاتر ده‌كات و بۆ باری ده‌روونیش زیانی ده‌بێت .
. میزكردنی له‌ شوێنی گشتی كه‌ به‌ده‌ستی خۆشی نه‌بێت :له‌گه‌ڵ تێپه‌ربونی زیاتر كاتی دووگیان بوون ئه‌م كێشه‌یه‌ش ڕوو له‌ ئافره‌تی دووگیان ده‌كات و توشی قه‌له‌قی و ترسی زۆری ده‌كات .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!