ئه‌م چه‌ند میوه‌وه‌ بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قه‌بزی ڕزگارت ببێ

723914427-600x366

ئایا ناڵاندوته‌ به‌ قه‌بزی به‌رده‌وام ؟؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ به‌ڵێیه‌ ، ئه‌وا تۆ پێویستت به‌ خواردنی چه‌ند جۆرێكی میوه‌ هه‌یه‌ ، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ میوانه‌ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتن و له‌ناو بردنی قه‌بزی :

. توو : یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ باشه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی ، ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ریشاڵ و هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ ئاویشی تێدایه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێته‌ هۆی ته‌ڕ كردنی جه‌سته‌ .

. هه‌ڵوژه‌ : یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ ریشاڵ تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی ڕێكخستنی كاری ڕیخۆڵه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی قه‌بزی ده‌دات .

. كیوی : لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لمانددوه‌ كه‌ خواردنی میوه‌ی كیوی ده‌بێته‌ هۆی چاڵاك كردنی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان و كه‌م كردنی توش بوون به‌ قه‌بزی .

. قه‌یسی : یه‌كێكه‌ له‌م میوانه‌ی كه‌ ڕیشاڵی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی تێدایه‌ .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!