سێ خۆراک سییەکانت لەپیسبون دەپارێزێت

shutterstock_127625237

ئایا دەزانیت کەسێ جۆرە خۆراک ھەن کەسییەکانت لەھەر جۆرە پیسبونێکی دەرەکی دەپارێزن، کەئەوەش ئایا سەرچاوەی پیسبونەکە کارگەکان یان ئۆتۆمبیل یان ھەر سەرچاوەیەکی تری سوتان و خەڵووز بێت.
لەوبارەیەوە توێژینەوەیەکی زانستی بریتانی نوێ کەلەم ماوەیەدا ئەنجامدراوە دەریخستوە کەئەو خۆراکانە دەتوانن رێگربن لەپیسبوونی سییەکان.
بەپێی توێژینەوەکەی زانکۆی کینگز کۆلیج لەبریتانیا:
١.    ئەڤۆگادۆ
٢.    سپێناخ
٣.    زەیتی زەیتون
رێژەیەکی باشی ڤیتامین Eیان تێدایە و بەسودن بۆ پاراستنی سیەکان و پاککردنەوەی بەوپێیەی گەردیلە زیانبەخشەکان لەنێو دوکەڵی پیسبوی ھەواوە دەچێتە سیەکان و ئەگەر بچێتە قوڵاییەوە ئەوا زیانی زۆرە و توشی نەخۆشی مەترسیداری وەک سەکتەی مێشک و جەڵتەی دڵت دەکات.
بەوپێیەی ڤیتامین E تێدایە ئەوا دەچێتە نێو گەردیلە زیانبەخشەکان و رەگە سەربەستەکان و لەرێی ئەلکترۆنی سالبەوە کەلەدەرەنجامی کارلێکی لەگەڵ ئۆکسجین دروست دەبێت دەبێتە ھۆی رووبەرووبونەوەی، ھاوکات دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری و تەندروستی سیەکان.

 

snn

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=22026&MapID=4


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!