سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ سیر

سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ سیر

له‌سه‌د ساڵ پێش ئێستاوه‌ سیر به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بۆنه‌ زۆره‌كه‌یدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانرێت چه‌ندێك سودی‌ هه‌یه‌ ئه‌وا گوێ‌ به‌بۆنه‌كه‌ی‌ ناده‌ن.

له‌ماڵپه‌ڕی‌ (Yahoo)دا باس له‌هه‌ندێك له‌و سودانه‌ی‌ سیركراوه‌ له‌ڕوی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌، ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵیكن له‌و سودانه‌:
1-سیر یارمه‌تیت ده‌دات له‌به‌هێزكردنی‌ به‌رگری‌ له‌ش به‌واتای‌ له‌ش له‌زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان ده‌پارێزێت، وه‌ك سه‌رما‌و هه‌ڵامه‌ت.

2-له‌سیردا ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ یۆد هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ لیكه‌ڕژێنه‌كان (الغده‌).

3-هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌كان له‌كۆندا سیریان به‌كارهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ لاوازی‌ سێكسی‌ له‌پیاواندا، كه‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ باشه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌.

4-ئه‌گه‌ر توشبوی نه‌خۆشی‌ دڵ‌و كه‌می‌ خوێنیت ئه‌توانیت خۆت چاره‌سه‌ر بكه‌یت له‌ڕێگای‌ سیره‌وه‌، كارده‌كاته‌ سه‌ر خوێن‌و ڕێژه‌ی‌ كۆرلیسترۆڵی‌ زیانبه‌خش له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌‌و گوشاری‌ خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

5-یارمه‌تی‌ گه‌شه‌ی‌ خانه‌ نوێیه‌كان ده‌دات له‌شدا‌و هه‌ست باش ده‌كات، سیر بخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڤیتامین (B6) تێدایه‌.

6-ده‌ركه‌وتوه‌ له‌هه‌ندێك له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا گرنگی‌ سیر له‌سه‌ر نه‌هێشتنی‌ گه‌شه‌ی‌ چه‌ند جۆرێكی‌ شێر په‌نجه‌ وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی‌(میزه‌ڵدان، پرۆستات، مه‌مك، قۆڵۆن).

ڕێگه‌ مه‌ده‌ به‌هۆی‌ بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ی‌ سیره‌وه‌ بێبه‌ش بیت له‌سوده‌ گرنگه‌كانی‌، هه‌وڵ بده‌ له‌ژه‌مه‌كانتدا زیادی‌ بكه‌یت.
—————————————————————–
و: دیلان


سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ سیر

سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ سیر

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!