٨ هەنگاو بۆ زیادکردنى کێش

015

زۆرێک لە خەڵکى بە شوێن ڕێگایەکدا دەگەڕێن تا کێشیان دەبەزێنن، بەڵام هەندێک کەسیش ناڕازین لە لاوازیان و بە شوێن ڕێگایەکدا دەگەڕێن تا قەڵەوبن، ئەگەر دەتەوێت قەڵەوبیت و وا هەست دەکەیت زۆر لاوازیت ئەوا ئاگادارى ئەم ٨ هەنگاوەبە:

 

1- دابەشکردنى ژەمەکان بۆ ٥ یان ٦ ژەم، ئەگەر زوو هەست بە تێربوون دەکەیت کاتێک ٢ یان ٣ ژەم ناندەخۆیت بیگۆڕە بۆ ٥ ژەمى دەوڵەمەند بە پرۆتین و چەورى و دانەوێڵەکان.

2- هەڵبژاردنى ئەو خۆراکانەى وزەت پێدەبەخشن، زیادکردنى کێش بە شیرینى و چەورى نابێت کە زیانیان هەیە و هیچ پرۆتینیان تێدانییە، بەڵکو بە خواردنى چەند خۆراکێکى وەک دانەوێڵە و میوە و سەوزە و بەرهەمەکانى شیر و گۆشتى سور و ماسى بە ڕێژەیەکى زۆر.

3- قاوە کەمبکەرەوە، لەبرى ئەوە شیرمۆز و شەربەتى میوە بخۆرەوە پێش و دواى نان.

4- زیادکردنى ئارەزوى خواردن، ئەگەر هەستت کرد ئارەزوى خواردن ناکەیت بڕۆرە دەرەوە و پیاسەیەک بکە کاتێک دەگەڕێیتەوە هەست بە برسێتى دەکەیت، ئاو مەخۆرەوە چونکە وات لێدەکات هەست بە تێربوون بکەیت، میوە بخۆ پێش ژەمەکان چونکە ئارەزووى خواردن زیاد دەکات.

5- ئەو خواردنە سووکانە بخۆ کە کالۆریان تێدایە وەک چەرەزات و لەفەى مرەبا و کەرێ یان نیو پەرداخ بادام لەگەڵ نیو پەرداخ کشمیش.

6- کردنى ڕاهێنانەکانى دروستکردنى ماسولکە، ئەو ڕاهێنانانەى کە دەبنە هۆى گەورەبوونى ماسولکە و وات لێدەکەن زیاتر بخۆیت بۆنمونە هەڵگرتنى قورسایی.

7- ئاگادارى تەندروستیتبە زۆر جار بە هۆى نەخۆشییەکەوە کێش کەمدەکەیت و زۆر لاواز دەبیت.

8- خواردنى ئەو خۆراکانەى چەورییان تێدایە لە دیارترین ئەو خۆراکانەى باشن بۆ زیادکردنى کێش: بادام، عەلى بابا، حمس، شیرى چەور، میوە وشککراوەکان وەک کشمیش و مێوژ، زیادکردنى زەیتى گوڵەبەرۆژە بۆ خۆراکى ژەمەکانت.

……………

سه‌رچاوه‌:NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!