ئه‌م خواردنه‌ گه‌نجت ده‌كاته‌وه‌

Manfaat Selada Air Bagi Kesehatan Tubuh

سه‌وزه‌وات به‌ گشتی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پێكهاته‌ی ڕیشالی و ڤیتامینه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كان ، وه‌ سوودێكی زۆر به‌ ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ به‌تایبه‌تی بۆ پێست و جوانی كه‌سه‌كه‌ .

وه‌ خاس یه‌كێكه‌ له‌و جۆری سه‌وزانه‌ی كه‌ زیاتر له‌وانی تر سوود به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیشاڵ و پێكهاته‌ی زۆر گرنگی تێدیه‌.

له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌و سوودانه‌ی خاس بزانه‌ :

. جوان كردنی پێست : به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاس به‌ ڤیتامین ئه‌ی ، وه‌ خواردنی چه‌ند په‌لكێك له‌ خاس ڕۆژانه‌ ده‌توانێ خانه‌كانی پێست چالاك بكات و ته‌ندرووستی پێست ڕابگرێ .

. پارێزگاری له‌ گه‌شه‌ی قژ : خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی خاس هه‌موو پێكهاته‌ گرنگه‌كانی بۆ گه‌شه‌ی قژ دابین ده‌كات .

. پارێزگاری كردن له‌ تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی : خاس ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ ڤیتامینه‌كانی جۆری سی و ئی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانن پێست بپارێزن له‌ تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیان به‌خش .

هه‌روه‌ها خواردنی خاس ده‌بیته‌ هۆی چاره‌سه‌ری كه‌می هیمۆگڵۆبینی خوێن و چالاك كردنی ده‌ورانی ئۆكسجین له‌ خوێن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌سته‌وكه‌وتن جوانی و ته‌ندرووستیه‌كی باشتر .
…………………
سەرچاوە:rojana.net


ئه‌م خواردنه‌ گه‌نجت ده‌كاته‌وه‌

ئه‌م خواردنه‌ گه‌نجت ده‌كاته‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!