ئـایا داعش دروسـکراوی ئـه‌مریکایه‌.!!

1798027_349702458541890_13828939567155050_n

ئـاماده‌کردنی “سامان محمد”

هـیوادارم بـیخوێنه‌وه‌ زۆر گرنگه‌.!!

هـه‌مـومان ئه‌زانین ماوه‌یه‌که‌ باس باسی داعشه‌ ناوی داعش دونیای پرکردوه‌ قسه‌ی سه‌ر میدیاو رۆژنامه‌و گۆڤارو خه‌ڵک بۆته‌ داعش هه‌ر که‌ناوی داعشیش ده‌هێت یه‌کسه‌ر ناوێکیتری به‌دوا دادێت ئه‌ویش( ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراقو شام)

بێگومان ناوی داعشیش ڕاسته‌وخۆ کوشتنو سه‌ر بڕینو داگیرکردن ئه‌که‌وێته‌ به‌ر گوێمان هه‌موی ترسو تۆقاندنه‌

جا ئه‌وه‌ی لێره‌ گرنگه‌ ئـه‌وه‌یه‌
کێ داعشی دروست کردوه‌.؟؟
بۆچی دروست کرداوه‌.؟؟
ئامانجی چیه‌.؟؟
کێ شوێنی که‌وتوه‌.؟؟

سه‌ره‌تا کێ داعشی دروست کردوه‌ هه‌مومان ئه‌زاین ئه‌م کارانه‌ی داعش ئه‌یکات زۆر دورن له‌ ئیسلامو هه‌رگیزیش ئیسلام ڕێگای به‌شتی وا نه‌داوه‌ جا ئه‌گه‌ر ئیسلام ڕێگای به‌م شتانه‌ نه‌دابێت که‌داعش ئه‌یکات باشه‌ ئه‌بێت ئه‌وان مه‌به‌ستیان چیبێت وه‌ کێ له‌پشتیان بێت

ئه‌گه‌ر ڕاسگۆیانه‌ قسه‌ بکه‌ین ئه‌مریکا دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی ئیسلامو مسوڵمانه‌ ئه‌مه‌ش نکۆڵی لێناکرێت وه‌ ئه‌گه‌ر که‌مێکیش ژیرانه‌ بیربکه‌ینه‌وه‌ ئه‌زانین که‌ داعش ده‌ستێکی له‌ پشته‌
ئه‌مریکاش گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژیرداوه‌ که‌ دروسکراوی داعش بێت وه‌ک چۆن قاعیده‌شی دروست کردو دواتریش 11 سیپتیمبه‌ری دروست کرد بۆ هه‌ندێک مه‌رامی خۆی ناوی تیرۆری نا به‌ مسوڵمانانه‌وه‌ وڵاتانی مسوڵمانای داگری کرد نامه‌وێت بچمه‌ ناو ئه‌م باسه‌وه‌

بۆچی دروست کراوه‌.بۆ زۆر مه‌به‌ست دروست کراوه‌ یه‌کێک له‌م مه‌ستانه‌ ناشرێن کردنی ئیسلامو مسوڵمانان به‌ تیرۆرو تیرۆرست که‌ وایان له‌ هه‌نێک خه‌ڵک کردوه‌ که‌ باسی داعشت کرد ڕاسته‌وخۆ بیریان بۆ لای ئیسلام ئه‌روات واته‌ داعش له‌ چاوی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌خوێنه‌وه‌
دووه‌م ئاژاوه‌ شه‌ر خسته‌نه‌ ناو وڵاتانی مسوڵمانان وه‌ک ئه‌بینن چیان کردوه‌ له‌ عێراق سوریا تا کوردستانیش خۆتان ئه‌یبینن چبه‌زمو شه‌رو شۆرێکیان له‌م وڵاته‌ ئیسلامیانه‌ خه‌ستوه‌ چگه‌ له‌ ئاواره‌بونو کوشتنو برین وه‌ ئه‌وه‌ی داعشیش ئه‌کوژێت هه‌ر مسوڵمانه‌ ئه‌مه‌شی که‌ داعش ئه‌کوژێت هه‌ر مسوڵمانه‌ بۆ ئه‌مریکاش جیاوازی نیه‌ کامه‌ لابێت
وه‌ سودێکیتر بۆ ئه‌وان زۆرێک له‌ مسوڵمانه‌ جیهادیه‌کان که‌ له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا بون که‌ مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ئه‌وان هه‌موو زۆرێکیان په‌لکێشی ناو داعش کرد شه‌ریان دژی مسوڵمانان پێ ئه‌که‌ن

وه‌ هه‌ر که‌ داعشیش هیرشی کرد ڕاسته‌وخۆ هانایان بۆ ئه‌مریکا برد که‌ فریایان بکه‌وێت تا هێرشه‌کانی داعش بوه‌ستێنێت ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌بوو که‌ ئه‌مریکا ئه‌ویست تا به‌دڵیخۆی ئه‌وه‌ی حه‌زی لێبێت بیکات وه‌ چه‌که‌کانی خۆی پێتاقی بکاته‌وه‌

وه‌ به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک مسوڵمانی ئیمان لاوازیشی پێ هه‌ڵخه‌له‌تاندوه‌ وایان کردوه‌ ئیسلامیان لا ناشرێن بێتو ببێته‌ شه‌رو سه‌ربرینو تیرۆرست ئه‌مه‌ش ئامانجێکی ئه‌وانبوو

ئامانجیشیان ناشرێن کردنو لێدانی ئیسلامه‌ تا وای لێبکه‌ن به‌ خه‌ڵک بڵێن ئه‌ها ئه‌مه‌ ئیسلامه‌ که‌ جگه‌ له‌ سه‌ربرینو داگیرکردنو کوشتن هیچیتر نیه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ تا ڕێژێیه‌ک ئامانجیان پێکاوه‌
هێرشکردنیان بۆسه‌ر هه‌ر لاێک هه‌ر وڵاتێک مه‌به‌ستیان داگیرکردنیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ درندانه‌ ترین شێوه‌ ئازاری خه‌ڵک بده‌ن کۆمه‌ڵێک شت بکه‌ن که‌ له‌ ئیسلام بونی نیه‌ تا ئیسلامو مسوڵمانان ناشرێن بکه‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌

کێ شوێنی که‌وه‌توه‌. هه‌مومان ئه‌زانین ئه‌مانه‌ی شوێنی داعش که‌وتون له‌هه‌موو شوێنێکو وڵاتێکن له‌ هه‌موو جۆره‌ مرۆڤێکیشة شوێنیان که‌وتون ئه‌مانه‌شی که‌ شوێنیان که‌وتون به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵ خه‌ڵه‌تێنراون به‌ناوی جیهادو فه‌تعو ئیسلامه‌تیه‌وه‌ که‌وتونه‌ شوێنیان وائه‌زانن دینداری ئاوایه‌ وه‌ ئه‌مانه‌شی که‌ بونه‌ مسوڵمان ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌خشته‌ براون

کۆمه‌ڵێکیشیان ئه‌زانن به‌ڵام هه‌ر شوێنی که‌وتون بۆ هه‌ندێک مه‌رامی خۆیان هه‌ندێکیشیان بۆ ئه‌مه‌ هاتون به‌ڵکوم بتوانن خه‌لافه‌تی ئیسلامی بگه‌ڕێنه‌وه‌ وائه‌زانن خه‌لافه‌ت کردنو ئیسلامه‌تی ئاوایه‌ هه‌ندێکیشیان ئه‌مانه‌ن که‌ داعش شوێنه‌کانیان داگیر ئه‌کات هه‌ندێک له‌خه‌ڵکی ئه‌م شوێنه‌ دوایان ئه‌که‌ون جا به‌ زۆری بێت یان خۆیان حه‌ز بکه‌ن هه‌رچۆنێک بێت

ئه‌مه‌ باسێکی کورته‌ له‌سه‌ر داعش به‌ڕاستی زۆر شتیتر هه‌ن که‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ لێیان بێ ئاگاین به‌ڵام نه‌مویست له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌که‌ باسی بکه‌م انشاء الله‌ له‌داهاتو کۆمه‌ڵێک شتیتر باس ئه‌که‌م که‌ ئایا داعش سه‌رکه‌وتو ئه‌بێت.

داواکارم له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ی به‌ناوی ئیسلامو ئیسلامه‌تیه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت ئیسلام ناشرێن بکات خوایه‌ سه‌ریان نه‌خه‌یت ئه‌مانه‌ش له‌ناو ببه‌یت که‌ رۆژ تا ئێواره‌ پیلان بۆ ئیسلامو مسوڵمانان دائه‌بێن ….وه‌ سلام

 


ئـایا داعش دروسـکراوی ئـه‌مریکایه‌.!!

ئـایا داعش دروسـکراوی ئـه‌مریکایه‌.!!

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!