سوودە سەرسوڕهێنەرەکانى گریان بۆ تەندروستى

man-crying_2532946k

هەرچەندە زۆر جار بە هۆى خەموخەفەتەوە دەگریین، بەڵام چەندەها لایەنى باشیشى هەیە کە لەوەناچێت تا ئێستا پێت زانیبن، جگە لە لایەنە دەروونییەکەى چەندەها سوودى گرنگە تریشى هەیە.

1- باشترکردنى بینین، پاککردنەوەى ناو چاو و تەڕکردنى تا باشتر ببینیت.
2- پاککردنەوەى چاو، فرمێسک کۆمەڵێک ماددەى سوودبەخشى تێدایە کە چاو پاک دەکاتەوە لە بەکتریا لە ماوەى ٥ خولەکدا.

3- ڕزگاربوون لە ماددە ژەهراوییەکان، یەکێک لە لایەنە باشەکانى فرمێسک چالاککردنى ئەو هۆرمۆنانەیە کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکى ناهێڵن و ماددە ژەهراوییەکانى لەش لەناودەبەن.
4- هەستکردن بە ئارامى، دواى گریان مێشک و دڵ بە شێوەیەکى باشتر کار دەکەن.
5- کەمکردنەوەى دڵەڕاوکێ، کاتێک زۆر بێزار دەبین ماددەى کیمیاى زیانبەخش لە لەشدا کۆدەبێتەوە، کە بە هۆى فرمێسکەوە لە لەشدا نامێنن، بۆیە ئەو کەسانەى لە کاتى خەفەتدا دەگرین کەمتر تووشى خەمۆکى دەبن.
6- بۆ تەندروستى گشتى باشە، فرمێسک %٢٤ى پرۆتینى ئەلبومینى تێدایە کە لەش پێویستى پێی نییە، هاوکارى لەش دەکات لە هەرسدا، هەروەها باشە بۆ نەخۆشییەکانى دڵ و قەڵەوى و شەکرە.

لەبەر ئەم هۆکارانە لەمەودوا کە گریایت وا هەست مەکە کە کۆتاى دنیایە و هەموو شتێک تەواو بووە، بەڵکو بیر لە ڕێگا چارەیەک بکەرەوە دووبارە دەستپێبکەیتەوە، گریانەکەش سوودى خۆى هەبووە.

……………………..

NRT2سه‌رچاوه‌

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!