پاداشتی هه‌ندێ زیکر

پاداشتی هه‌ندێ زیکر.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت {نمونه‌ی ئه‌ که‌سه‌ی که‌یادی خوای گه‌وره‌ ده‌کات و ئه‌وه‌ی یادی ناکات وه‌ك زیندوو مردوو وایه‌}
له‌فه‌رموده‌یه‌کی تر { ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به‌ چاکترینی کرده‌وه‌کانتان و پاکترینیان له‌لای په‌روره‌دگارتان و به‌رێزترینیان له‌ پله‌تاندا. وه‌ چاکتر له‌ به‌خشینی ئاڵتون و زیو . وه‌چاکتره‌ بۆ ئێوه‌ له‌وه‌ی بگه‌ن به‌ دوژمنتان و بده‌ن له‌ گه‌رده‌نیان و بده‌ن له‌ گه‌رده‌نتان؟ وتیان : به‌ڵی . فه‌رموی یادی خوای گه‌وره‌ بکه‌
پاداشتی هه‌ندێ زیکر
1-پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر که‌سێك پیتێك له‌ قورئانه‌که‌ی خوا بخوێنێت چاکه‌یه‌کی بۆ ده‌نوسرێ وه‌ هه‌ر چاکه‌یه‌کیش به‌ ده‌ چاکه‌یه‌ . من نالێم (الم) پیتێکه‌ . به‌ڵکو (الف) پیتێك و (لام ) پیتێکه‌ و (میم) پیتێكه‌ . واته‌ به‌ هه‌مووی 30 چاکه‌ت بۆ ده‌نوسرێ

2- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : ئایا هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ هه‌موو رۆژێك هه‌زار چاکه‌ به‌ ده‌ست بخات؟ سه‌د جاهر( سبحان الله‌ ) بکات . خوای گه‌وره‌ هه‌زار چاکه‌ی بۆ ده‌نوسێت و هه‌زار خراپه‌ی لێ ده‌سرێته‌وه‌

3- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : خۆشه‌ویسترین وه‌ لای خوای گه‌وره‌ وتنی (سبحان الله‌ و بحمده‌)یه‌
4- هه‌ر که‌سێك له‌رۆژێکدا سه‌د جار( سبحان الله‌ وبحمده‌) بڵێ ئه‌وا خراپه‌کانی ده‌سرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی که‌فی ده‌ریاش بێت.
5- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : باشترین زیکر ( لا اله‌ الا الله‌)یه‌و باشترین پاانه‌وه‌ (الحمدالله‌)یه‌
6- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : وتنی (الحمدالله‌ ) و (سبحان الله‌ ) و لا اله‌ اله‌ الله‌) و ( الله‌ اکبر) ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌کانی به‌نده‌ وه‌ك و چۆن گه‌ڵا له‌ دره‌خته‌ هه‌ڵده‌وه‌رێت
7- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ووته‌کانیدا چوار وته‌ی هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ بریتین له‌ (سبحان الله‌ ، الحمدالله‌ ، لا اله‌ الا الله‌ ، الله‌ اکبر) هه‌ر که‌سێک بڵێت (سبحان الله‌ ) بیست چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و بیست خراپه‌شی له‌ سه‌ر للا ده‌چێت . وه‌ هه‌ر که‌س بڵێت (الله‌ اکبر ) به‌ هه‌مان شێوه‌ . وه‌هه‌ر که‌س بڵێت (لا اله‌ الا الله‌ ) به‌هه‌مان شیوه‌ . وه‌ هه‌ر که‌س بڵێت (الحمدالله‌ رب العالمین) له‌ دڵ و ده‌روونیه‌وه‌ هه‌ڵ قوڵێ (سی ) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و (سی) خراپه‌ش لا ده‌چێ
8- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : خۆشه‌ویسترین ووته‌ به‌لای خوای گه‌وره‌وه‌ چواره‌ ( سبحان الله‌ و الحمدالله‌ ولااله‌ الا الله‌ و الله‌ اکبر) زیانت پێ ناگا به‌ هه‌ر کامیان ده‌ست پێ بکه‌یت.
9- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : ئایا ده‌رگایه‌ك له‌ درگاکانی به‌هه‌شتت پێنیشان بده‌م ( لاحول ولاقوة الا بالله‌)
10- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر که‌سێك له‌رۆژێکدا سه‌د جار بڵێ ( لا اله‌ الا الله‌ وحده‌ لا شریك له‌ . له‌ الملك وله‌ الحمد وهو علی کل شئ قدیر) ئه‌وا به‌ ئه‌ندازه‌ی رزگارکردنی ده‌ کۆیله‌ چاکه‌ی ده‌ست که‌وێت و (سه‌د) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و (سه‌د) خراپه‌ی لێ ده‌سرێته‌وه‌و ئه‌و رۆژه‌ له‌ شه‌یتان پارێزراوه‌ هه‌تا ئێواره‌ی لێ بێته‌وه‌ . وه‌ که‌س پاداشتی له‌م چاکتر نایه‌ت مه‌گه‌ر که‌سێك زیکری زیاد له‌می هه‌بێت

پاداشتی هه‌ندێ زیکر

پاداشتی هه‌ندێ زیکر

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!