

صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد !؟
هیچ نەتەوەیەك نیە لە دونیا بەقەد کورد بێ مێژوو بێت چونکە نەتەوەیەکین هەمیشە سوکایەتیمان بەڕابردووی خۆمان کردوە، سوکایەتیمان بەڕەمزەکانمان کردوە .
بێ ئەوەی کتێبێکی لەسەر سەلاحەدینی ئەیوبی خویندبێتەوە ، ڕیزێك جنیوی ناشرینی پێ دەدات و دەڵێ دەوڵەتی بۆکورد دروست نەکرد ! ئێ تۆ ئیستاش قوتویە شیر و موچەی مانگیکت لەدەوڵەت لاگرنگترە تۆ یەعنی نوخبەی بەناوڕۆشنبیرت .
ئەسکەندەری مەکدۆنی لایەک لەدونیایی گرت ، ئیستا یونان قەرزاری هەموو ئەوروپایە ، یونانیەک نابینی جنێو بەئەسکەندەر بدات بڵێ بۆ دەوڵەتیکی دەوڵەمەندت بۆ دروست نەکردین .
سەلمانی فارسی سەحابە بوو بەشدار بوو لە رووخاندنی گەورەترین ئیمپراتۆریەتی فارس دا ، فارسێکی ئاگر پەرستیش نابینی جنیوی پی بدات .
سیبەوەی فارسە ، دانەری نحوی عەرەبیە کە حەوت بەقەدەر زمانی فارسی یە ، فارسێکم نەبینی جنێو بە سیبەوەی بدات بڵێت بۆ زمانیکی بەهێزی بۆ فارس دانەنا .
هەندێ دیوار و قەوسی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز هەیە سەلجوقیەکان کەتورک بوون دروستیان کردوە، سەد ساڵە سعودیە کەعبە تەعمیر دەکات و سەد بەقەد جاران گەورەی کردوەتەوە بەڵام تورکیا قبوڵی لێ ناکات ئەو قەوسانە بڕوخێنێ .یوسفی کوری ئەیوبی کوڕی شادی ( سەلاحەددین ) لە تکریت (ساڵی ۱۱۳۲ی زاینی ) لە تکریت لەدایک بوە ، بڕۆن لەعەرەبە شوڤینیەکان بپرسن تکریت مانای چی بزان چی جوابتان دەدەن .
سەڵاحەددین لەسەردەمی خەلافەتی عەباسی دەوڵەتی ئەیوبی دامەزراند و تەواوی ( مصر و سوریا و فەلەستین و ئوردن و یەمەنی لەژیر دەست بوو ) ئەگەر هەڵە نەبم ، دوازدە مەلیک یان ( سولتان ) حوکمیان کردوە ، ( یەکەم تا نۆیەم ) کورد بوون ( سێی ) کۆتای تورکمان بوە ، یەک عەرەبی تیا نەبوە ، زۆرینەی هەرەزۆری والیەکانی کورد بوون بەوالی یەمەنیشەوە ، گەر سەلاحەدین کورد بوونی خۆی گرنگی پێ نەداوە ، بڕۆن لەو کوردانەی ( مصر و لیبیا و ئوردن و لبنان و فەلەستین ) بپرسن کەکوردیش نازانن بزان دەڵێن کوردین یان عەرەب .
پاشان تۆ کەدەڵێیت بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکردوە ، دەزانی دەوڵەتی نەتەوەیی کەی دروست بوە و سەڵاحەددین کەی حوکمی کردوە ؟ بەشێك لە مێژوو نووسان و سیاسیەکان دەڵێن دەوڵەتی نەتەوەیی دوای شۆڕشی فەرەنسی ( ساڵی ۱۷۸۹ی زاینی ) سەری هەڵداوە ، زۆرینەی میژوو نوسان و سیاسیەکان پێ یان وایە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دەوڵەتی نەتەوەیی سەری هەڵداوە ، ئێمە رای کەمینەو یەکەم را وەردەگرین ، کەدەڵێت دوای شۆڕشی فەرەنسی ( ساڵی ۱۷۸۹ز ) ئەی سەلاحەددین کەی کۆچی دوایی کردوە و لە ژیان نەماوە ، ( ساڵی ۱۱۹۲ی زاینی ) سەلاحەددین کۆچی دوایی کردوە ، واتە ( ٥۹۷ ساڵ ) دوای مردنی سەڵاحەددین ئەوجا دەوڵەتی نەتەوەیی دروست بوە !
تۆ کەحقدت بەرامبەر دینەکەی هەیە مێژوەکەی چەواشە مەکە ، ئەی خۆ قازی محمد بۆ دین نەیکرد نەتەوەیی بوو ، ئەی بۆ کورد خیانەتی لی کرد ؟ ئەی خۆ شێخ محمود بۆ دین نەیکرد بۆ کورد خیانەتی لیکرد ؟ ئەی خۆ مەلامستەفا هەموو تەمەنی پێشکەشی کورد کرد بۆ کورد خیانەتی لیکرد و سوکایەتی پێ دەکەن ؟
ئاخر تۆ ئیمە نەتەوەیەکین بۆ مصر و تونس فرمیسک دەریژین دەنوسین خۆپیشان دان دەکەین بەس بۆ لەدەست چونی خاک و ئابروی نەتەوەکەی خۆت بچوکترین ناڕەزایی دەرنابڕیت !
ئیدی بەسە دەستی چەورو گڵاوی خۆتان بە سەڵاحەددینی باپیرەمان و گەورەترین قارەمانی مێژووی مرۆڤایەتی دا مەسڕن بڕۆن سەر زەنشتی خۆ بەکەم زانین و خیانەتەکانی میژووی کورد بکەن .
جەنەراڵ غۆرۆی فەرەنسی ساڵی ۱۹۱۸ لەجەنگی یەکەمی جیهانی دوای ( ۷۲٦ ساڵ ) لەمردنی هاتە سەر قەبری پیرۆزی سەلاحەددین لە دیمشق و ووتی ( ها قد عودنا یا سەلاحەددین ) ئەوە گەڕاینەوە ئەی سەلاحەددین ، مێژوو نووسێکی گەورە دەڵێت سوین بخوا سەلاحەددین بمابایە غۆرۆ شامی بەچاو نەدەدیت
ئامادهكردنی بولبولی دهنگۆش
_________________________________