چه‌ند جۆرێكی خواردن بۆ كێش دابه‌زین و نه‌هێشتنی چه‌وری سك

4069886e0a2e4c4f2aff515d607eb43e881d648f

كۆمه‌ڵێك له‌ له‌ میوه‌ هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تام و چێژێكی خۆشیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوودێكی زۆر به‌و كه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ مه‌به‌ستیان بێ كێشیان داببزێنن و له‌ چه‌وری ورگیان ڕزگاریان ببێ :

. جوێزی هیندی : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامێكی خۆش و به‌له‌زه‌تی هه‌یه‌ ، جوێزی هیندی پێكهاته‌ی چه‌وری جۆری سێیه‌می تێدایه‌ و سوودێكی زۆر به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها به‌ خواردنی چه‌وری له‌ش ده‌تاوێنێته‌وه‌ .

. ئه‌ڤۆكادۆ : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌وری زۆری تێدایه‌ ، به‌ڵام چه‌وری ئه‌م خواردنه‌ به‌ سووده‌و زیان به‌ كه‌سه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری بكات له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له‌ ناكاوی شه‌كر له‌ خوێندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌كره‌ چه‌وری كۆده‌كاته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ی ورگ .

. ته‌ماته‌ : ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ میوه‌ ، سوودێكی زۆر به‌ جه‌سته‌  ده‌گه‌یه‌نێ به‌ تایبه‌تی بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ، ڤیتامین سی له‌ پێكهاته‌ی ته‌ماته‌ هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش هۆكاریك تره‌ كه‌ یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات .

. سێو و هه‌رمێ : ئه‌مانه‌ش بۆ هاوینان نه‌ك بۆ ته‌نها خۆشی و تامه‌كه‌ی بخورێت ، به‌ڵكو ئه‌م میوانه‌ یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات به‌هۆی بوونی ڕیشاڵێكی زۆر له‌ پێكهاته‌كانیان .

 

…………

rojana.netسه‌رچاوه‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!