چۆن چاوەكانمان لە مەترسی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بپارێزین؟

چۆن چاوەكانمان لە مەترسی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بپارێزین؟ 
.
زۆربەی ئەوانەی كار لەسەر كۆمپیوتەر دەكەن و ماوەیەكی زۆر لەسەر كۆمپیوتەر دەمێننەوە، بە دەست ئازارەكانی، ژانە مل، سووتانەوە و ماندوو بوونی چاو و سەر ئێشەوە دەناڵێنن و ئازار دەچێژن، هەربۆیە لێرەدا بەكورتی چەند شێوازێك باس دەكەین بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارانە و رێنمایی كردن سەبارەت ماندووبونی چاو لەكاتی كاركردن بە كۆمپیوتەردا.
1- مۆنیتۆر واتە شاشەكەت بەباشی رێك بخە: ئەگەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەت بەباشی و لە شوێنی خۆی دابنێیت، واتە بە مەودای دووری 50 هەتا 75 سم دوور لە چاوەكانت، تا رادەیەكی زۆر پێشگیری لە ماندووبوونی چاو دەگرێت. بەشی سەرەوەی شاشەكە دەبێ لە ئاستی چاوەكانتدا بێت، واتە كاتێك سەیری دەكەیت دەبێ رووی شاشەكە لە خوارەوە بێت نەك لەسەرەوە.
2- رووناكیی ژووری كۆمپیوتەر دەبێ رێكبخرێت: ئەو ژوورەی كۆمپیوتەرەكەی لێیە، دەبێ رووناكی گڵۆپەكان بەجۆرێك بن كە تیشك لەسەر مۆنیتۆرەكە نەدەنەوە، لە هەندێك كۆمپانیا و ئیدارەكاندا هەرچی گلۆپە هەڵیدەكەن نازانن هەڵكردنی ئەو گلۆپانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە رووناكیی گلۆپەكان لەسەر شاشەكە تیشك بدەنەوە و زیان بە چاوەكانتان بگەیەنن.
3- لە یاسای 20-20-20 سوود وەربگرە: واتە هەر 20 خولەكێك سەیری شتێك بكە كە 20 هەنگاو لە تۆ دوورە، هەتا 20 چركەش سەیری بكە . ئەوە وەك وەرزشێك وایە بۆ چاوەكانتان. پرۆگرامێكی تایبەتیش هەیە دەتوانیت لەسەر كۆمپیوتەرەكە دایبنێت و ئاگادارت دەكاتەوە لەكاتی ماندوبوونی چاوەكانتان.
4- سوود لە چاویلكەی تایبەت وەربگرە: تیشكی گڵۆپەكان و رووناكیی شوێنی كارەكەت دەبێتە هۆی ئەوەی زەخت بكەوێتە سەر چاوەكانت، بۆیە پێویستە چاویلكەیەكی تایبەت بۆ كەمكردنەوەی ئەو رووناكییە لە چاوبكەیت.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!