ده‌ته‌وێت برژه‌نگت درێژ بێت؟

ده‌ته‌وێت برژه‌نگت درێژ بێت؟

چاو جوانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام بونی برژه‌نگ جوانی چاو زیاتر ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌ت خانمان بۆ ئه‌وه‌ی برژه‌نگیان جوانتر ده‌ربكه‌وێت، ماكیاژی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پسپۆرانی بواری جوانكاری و ته‌ندروستی ڕوه‌كی،كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاویان كردۆته‌وه‌، ده‌توانن  گیراوه‌یه‌كی سروشتی به‌كاربهێنن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی برژه‌نگتان درێژ ده‌كاته‌وه‌، هاوكات ده‌یپارێزێت، به‌تایبه‌ت خانمان به‌هۆی به‌كارهێنانی ماكیاژه‌وه‌ برژه‌نگیان زیانی پێده‌گات‌و زۆركات لاواز ده‌بێت.

گیراوه‌كه‌ بریتییه‌ له‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ له‌هه‌نگوین‌و زه‌یتی باده‌م پێكهاتووه‌، ده‌توانن یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوینی سروشتی، یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی باده‌م، تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و ئه‌وگیراوه‌یه‌ دوو ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك به‌كار بهێنن و زۆر به‌خێرایی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن.
—————————————————————–
و: شه‌هێن


ده‌ته‌وێت برژه‌نگت درێژ بێت؟

ده‌ته‌وێت برژه‌نگت درێژ بێت؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!