سایت دوای (18) ساڵ گه‌یشته‌ عێراق

سایت دوای (18) ساڵ گه‌یشته‌ عێراق

پاسكیل سوارێكی چینی دوای (18) ساڵ به‌ڕێكه‌وتن له‌وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری كه‌ربه‌لا، بڕیاره‌ به‌رده‌وام بێت له‌گه‌شته‌كه‌ی‌ تاسه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌گه‌ڕێت.

(لی چۆنگ)، كه‌ هاوڵاتیه‌كی چینیه‌و له‌ساڵی 1997وه‌ له‌وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی كه‌وتۆته‌رێ‌و بڕیاریداوه‌ به‌پاسكیل سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان بگه‌ڕێت، ڕۆژی پێنجه‌شه‌مه‌ 5-2-2015 گه‌یشته‌ شاری كه‌ربه‌لا.

(لی چۆنگ) له‌گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌عوتبه‌ی‌ حوسه‌ینیه‌ی كه‌ربه‌لا ئاشكرای كردووه‌ ماوه‌ی‌ (18) ساڵه‌ له‌وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌رچووه‌، بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان بگه‌ڕێت‌و تائێستاش به‌عێراقه‌وه‌ (145) وڵات گه‌ڕاوه‌و له‌ئێرانه‌وه‌ هاتۆته‌ ناوعێراقه‌وه‌، به‌نیازیشه‌ له‌عێراقه‌وه‌ بچێته‌ كوه‌یت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و وڵاته‌ ڕێگه‌ی‌ پێ بدات، ئه‌گه‌ریش كوه‌یت رێگه‌ی‌ نه‌دات، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌چێته‌ توركیا.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ڕوبه‌ڕووی كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی‌ زۆر بۆته‌وه‌ له‌گه‌شته‌كه‌یدا به‌تایبه‌ت له‌ڕوی ڤیزاو ڕازی بوونی خاڵه‌سنورییه‌كان، چونكه‌ ئاسان نه‌بوو لێی تێبگه‌ن كه‌ ده‌یه‌وێت چی بكات.
—————————————————————–
هه‌ژاربابان – NNA/


سایت دوای (18) ساڵ گه‌یشته‌ عێراق

سایت دوای (18) ساڵ گه‌یشته‌ عێراق

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!