چینیه‌ك ئۆتۆمبێلێكی كڕی..!!

چینیه‌ك ئۆتۆمبێلێكی كڕی..!!

پیاوێكی‌ چینی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ تازه‌ی‌ به‌پاره‌ی‌ ئاسن كڕی‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پاره‌یه‌كی‌ كاغه‌ز بدات.

پێگه‌ی‌ (مترو) به‌ریتانی‌ وتی‌:”به‌پێَی‌ وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كڕین له‌كۆمپانیای‌ (توێتا)ی‌ چینی‌، ئه‌و پیاوه‌ كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی‌ خۆی‌ ئاشكرا بكات، هاتوه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌یان بۆ كڕینی‌ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری‌ (یارس)، هه‌موو پاره‌كه‌ی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌و ڕۆژه‌دا هێناوه‌، به‌ڵام هه‌مووی‌ پاره‌ی‌ ئاسن بووه‌، به‌بێ‌ هیچ پاره‌یه‌كی‌ كاغه‌ز”.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌:”بڕی‌ پاره‌ ئاسنه‌كه‌ (150) كیلۆگرام بووه‌‌و هه‌شت كارمه‌ند له‌به‌شی‌ كڕین له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و ڕۆژه‌دا، به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ ژماردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بوون”.
—————————————————————–
و: ئاواز عه‌لی‌


چینیه‌ك ئۆتۆمبێلێكی كڕی..!!

چینیه‌ك ئۆتۆمبێلێكی كڕی..!!

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!