سوده‌ بئ كۆتاكانى سیر

سوده‌ بئ كۆتاكانى سیر

سوده‌ كانی سیر
.
.
 سیر
سیر به‌ ” هه‌نگوینی مرۆڤی هه‌ژار” ناسراوه‌ چونكه‌ به‌كارهێنراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی و ئازار، و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی نوێ سیر به‌سه‌دان جار زیاتر له‌ ده‌رمانی كیمیاوی چه‌ندین دژه‌ زینده‌یی (ئه‌نتی بایۆتیك) ی سروشتی تێدایه‌ و به‌خێرایی له‌لایه‌ن له‌شی مرۆڤه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و به‌وه‌ش له‌ش له‌ ژه‌هراویبوون ده‌پارێزێت، و دژی نه‌خۆشیه‌كان دڵه‌ و فشاری به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت و سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێزده‌كات و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی ناوخوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی رۆماتیزم و پێست و برین.لێكۆڵه‌ران ڕونیانكردۆته‌وه‌ سیر چاره‌سه‌ره‌ بۆ كۆكه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و ئیشتیها ده‌كاته‌وه‌ و له‌ناوبه‌ری كرمی ناو ڕیخۆڵه‌كانه‌، و خواردنی سیری فرێش ڕێگره‌ له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ و پرۆستات و هێلكه‌دانی ئافره‌ت و ڕێژه‌ی به‌رزی شه‌كر له‌خوێن و میزدا داده‌به‌زێنێت، و چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌ڵامه‌ت سه‌رمابرده‌ڵه‌یی.لێكۆڵه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌تا تێكڕای به‌كارهێنانی سیر زیاتر بێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاتر داده‌به‌زێت، مرۆڤ له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماخ ده‌پارێزێت و سیر جگه‌ر له‌ ژه‌هره‌ كیمیاییه‌كان ده‌پارێزێت و ڕۆنی سیر كاریگه‌ره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گوێ.هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ه‌كی زانستی ،كه‌ د. ئه‌حمه‌د جبریل مامۆستای ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی له‌ زانكۆی ماینز له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیداوه‌، سیر كاریگه‌رییه‌كی ڕونی هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنی توانای سێكسی پیاوان و به‌چه‌ند قۆناغێك كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ حه‌پی چالاكی سێكسی ڤیاگرا زیاتره‌، و سیر به‌دیلێكی سروشتیه‌ بۆ ئه‌نسۆلین و له‌ جیهانی گژوگیا پزیشكیه‌كاندا به‌ “په‌نسلینی هه‌ژاران” ناوده‌برێت.

.
ماڵپه‌ری یانـی له‌فه‌یس بووك
https://www.facebook.com/YeaneSitee
.
.

سوده‌ بئ كۆتاكانى سیر

سوده‌ بئ كۆتاكانى سیر

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!