ته‌ندروستی‌ جگه‌ر

ته‌ندروستی‌ جگه‌ر

جگه‌ر ڕۆڵێكی‌ گرنگ ده‌گێڕێت له‌زۆربه‌ی‌ پرۆسه‌ زینده‌چالاكییه‌كانی‌ ناو جه‌سته‌دا، به‌ئه‌ندامێكی‌ سه‌رقاڵ‌و جه‌نجاڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانیدا.

زه‌رداوی‌ جگه‌ر ڕۆڵێكی‌ زیندو له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌رسكردندا ده‌گێڕێت، ماده‌ی‌ ئاسن پاشه‌كه‌وت ده‌كات، پرۆسه‌ی‌ به‌كڵۆبونی‌ خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات، ژه‌هری‌ ناو جه‌سته‌ ده‌كاته‌ده‌ره‌وه‌، هۆكارێكه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ به‌رگری‌‌و له‌پاڵ ئه‌و هه‌مو كاره‌دا چه‌ند ڕۆڵێكی‌ دیكه‌ له‌جه‌سته‌دا ده‌گێڕێت.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، به‌ڕێوه‌چون‌و گۆڕینی‌ ڕیتمی‌ ژیان فشاری‌ زۆری‌ خستۆته‌ سه‌ر جگه‌ر وه‌ك، جگه‌ره‌ كێشان، خواردنی‌ خێرا‌و پیسبونی‌ ژینگه‌، بۆ خۆپارستن له‌توشبون به‌نه‌خۆشی‌ جگه‌ر ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆن:

ـ عه‌ره‌قی‌ نه‌عنا، وه‌كو زانراوه‌ عه‌ره‌قی‌ نه‌عنا سودێكی‌ باشی‌ بۆ برین‌و ترشه‌ڵۆكی‌ گه‌ده‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وه‌ ئاشكرابوه‌ ئه‌و ئه‌نزیماتانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌زۆربونی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ چه‌وری‌ جگه‌ر وه‌ك ئه‌نزیمه‌كانی‌ (ALT, AST).

ـ زه‌رده‌چه‌وه‌، زه‌رده‌چه‌وه‌ له‌پێكهاته‌كه‌یدا دژه‌ ئۆكسیدێكی‌ زۆر به‌هێزی‌ هه‌یه‌‌و به‌شداره‌ له‌ڕێگریكردن‌و تێكشكاندنی‌ ڤایرۆسه‌كان، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشی‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنی‌ جگه‌ره‌ له‌جۆری‌ (C,B).

چه‌ند جۆرێكی‌ سه‌وزه‌، هه‌ندێك جۆری‌ سه‌وزه‌ ئه‌نزیمی‌ یاریده‌ده‌ری‌ تێدایه‌ بۆ باشكردنی‌ ڕۆڵی‌ جگه‌ر‌و به‌دوری‌ ده‌كات له‌زیان، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ ده‌ردراوی‌ پاكژكه‌ره‌وه‌، سه‌وزه‌كانیش ئه‌مانه‌ن (چه‌وه‌نده‌ر، كه‌له‌رم، گێزه‌ر، قه‌رنابیت، پیاز، سیرو برۆكلی‌).

تۆوی‌ كه‌تان، به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی‌ خۆراك ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌ جگه‌ر له‌هۆرمۆناته‌ زیاده‌كان پاكده‌كاته‌وه‌.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!