وه‌رزش مێشك فراوان ده‌كات

وه‌رزش مێشك فراوان ده‌كات

توێژه‌ره‌وان له‌فینله‌ندا  پاش ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ئاشكرایانكرد، كه‌ وه‌رزشكردن جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌چاره‌سه‌رێكی‌ زۆری‌ باشی‌ زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان داده‌نرێت، هاوكات ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ قه‌باره‌ی‌ مێشك.

ماڵپه‌ڕی‌ (RT)ی‌ ڕوسی‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجامدانی‌ وه‌رزشی‌ جه‌سته‌یی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ قه‌باره‌ی‌ مێشك‌و ڕێگری‌ ده‌كات له‌توشبون به‌هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی‌ ئیفلیجبون‌و تێكچونی‌ هاوسه‌نگی‌ له‌ش، نیشانه‌كانی‌ پیربونیش دواده‌خات.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، پێویسته‌ وه‌رزش له‌ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كارییه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت، پاش ته‌مه‌نی‌ (60) ساڵیش یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ دواخستنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیربون.

چه‌ند توێژینه‌وه‌كی‌ دیكه‌ش ئاشكرایانكردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ له‌شی‌ جوانی‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن قه‌باره‌ی‌ مێشكیان گه‌وره‌تره‌، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هیچ جۆره‌ وه‌رزشێك ئه‌نجام ناده‌ن.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!