بۆنی‌ ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن

بۆنی‌ ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیرو پیازیش نه‌خۆن، چه‌ندین خوردن‌و خواردنه‌وه‌ی‌ دیكه‌ هه‌ن، كه‌ بۆنی‌ ده‌م ناخۆش ده‌كات.

په‌یجی‌ (pkrk) له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، نه‌عنا هه‌رچه‌نده‌ بۆنی‌ ناوده‌م به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ خۆش ده‌كات، به‌ڵام دوای‌ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی‌ بونی‌ ماده‌ی‌ (ئه‌لمنتۆل) له‌و ڕوه‌كه‌دا، بۆنی‌ ناوده‌م ناخۆش ده‌بێت.

خواردنه‌ شیرینیه‌كان، زیاده‌ڕۆیكردن له‌خواردنی‌ جۆره‌كانی‌ كولیچه‌و شكوڵاته‌، زیان به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت‌و كێش زیاد ده‌كات‌و به‌كتریای‌ ناوده‌م زیاد ده‌كات، به‌وه‌ش بۆنی‌ ناوده‌م ناخۆش ده‌بێت.

به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ ماده‌ی‌ (ئامۆنیاو سویها)، كه‌ له‌پرۆتیندا هه‌ن، وه‌ك جۆره‌كانی‌ گۆشت، بۆنی‌ ناوده‌م ناخۆش ده‌كات.

خۆراكه‌ مزره‌كان، هاوشێوه‌ی‌ ئاوی‌ ته‌ماته‌و مزره‌مه‌نیه‌كان‌و دۆشاوی‌ ته‌ماته‌و هێلكه‌و ترشی‌‌و كه‌ره‌و سۆسی‌ مه‌عكه‌رۆنی‌، به‌كتریای‌ زیانبه‌خش له‌ناوده‌مدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و بۆنی‌ ناوده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن.

ماده‌ كهولیه‌كان، به‌گشتی‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ وشكبونی‌ ناوده‌م‌و بۆنی‌ ناخۆش له‌ده‌مدا.
————————————————————–
و: شاخه‌وان


بۆنی‌ ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن

بۆنی‌ ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!