رێگایەکی تازە بۆ دابەزاندنى کێش

رجيم-سريع

توێژەرانى پەیمانگاى سالکى ئەمریکى فێڵێکى تازەیان دۆزیوەتەوە تا پارێزگارى لە تەندروستیمان بکەین و کێش زیاد نەکەین ئەویش بە خواردنى ژەمەکانە لە کاتێکى دیاریکراودا، ئەمەش بەوەى سێ ژەمە نان خواردنە سەرەکییەکە لە نێوان ٨ بۆ ١٢ کاتژمێردا دابەشبکەین.

توێژەرانى گۆڤارى زانستى Cell Metabolism یش بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنى گشتى لە نێوان ماوەیەکى دیاریکراودا باشترە، بۆ نمونە خواردنى خۆراک لە کاتژمێر ٩ ى بەیانى و ٥ ى ئێوارەدا کە ٨ کاتژمێر دەکات، ئەمەش وا لە لەش دەکات باشتر سوود لە ژەمەکان وەربگرێت و زیاتر کالۆرى بسوتێنێت.

بە پێى ئەوەى توێژەرانیش پێى گەیشتوون ئەم پرۆگرامکردنەى لەشمان بە پێى کات وا دەکات سیستەمى هەرسکردن ئاگاداربێتەوە لەو کاتانەى تێیدا باشتر پرۆتین و ڤیتامینەکان وەردەگرێت، بەمەش زۆر بە باشى کار دەکات، هەر وەک چۆن بەکتریاى سیستەمى هەرسکردن کار دەکاتە سەر گورچیلە و هێلکەدان و بەشەکانى ترى لەشیش.

دانانى خشتەیەک کە تێیدا کاتى نانخواردنەکانت دیاریدەکەیت و هەموو ڕۆژێک نان خواردن لەو کاتەدا، دەبێتە هۆى ڕێکخستنى فەرمانەکانى لەش و سیستەمەکانى ناوەوە و کەمکردنى کێش.


سەرچاوە:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!