بنێشت بجو

بنێشت بجو

بنێشت سودێكی‌ ته‌ندروستی‌ زۆری‌ هه‌یه‌‌و یارمه‌تیتده‌دات له‌دابه‌زاندنی‌ كێشدا، جگه‌ له‌وه‌ش بیرت به‌هێز ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی‌ (ثقف نفسك) بڵاویكردۆته‌وه‌، بنێشت جوین یارمه‌تیتده‌دات له‌پاككردنه‌وه‌ی‌ ددان‌و ناو ده‌م له‌پاشماوه‌ی‌ خۆراك، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر چالاككردنی‌ مێشك‌و به‌هێزكردنی‌ هه‌ستدا، یه‌كێكی‌ تر له‌سوده‌كانی‌ جوینی‌ بنێشت، خێراكردنی‌ سوڕی‌ خوێنه‌, ڕۆیشتنی‌ خوێن بۆ مێشك زیاد ده‌كات.

بنێشت یارمه‌تیت ده‌دات له‌كۆتاییهاتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌‌و گوشاری‌ ده‌رونی‌، هه‌ر وه‌ك كافاین سودی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ پێش وه‌رزشكردن‌و یارمه‌تی‌ له‌ش ده‌دات.

پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، بنێشتی‌ بێ‌ شه‌كر، سودی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌كه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌ش، به‌كاردێت بۆ نه‌هێشتنی‌ ئاره‌زوی‌ خواردن‌و به‌وه‌ش كێشت داده‌به‌زێت.
—————————————————————–
و: دیلان


بنێشت بجو

بنێشت بجو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!