پڕکردنه‌وه‌کان
پڕکردنه‌وه‌کان
پڕکردنه‌وه: که‌ره‌سته‌یه‌که که پزیشکی ددان به‌کاری ده‌هێنێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ددانی چاڵبوو، دوای ئه‌وه‌ی کلۆرییهکهی لێده‌کاته‌وه
![](http://yeane.org/wp-content/uploads/3216548797987895423321532321332122.jpg)
بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌که‌ت بۆ پڕبکاته‌وه، پزیشکی ددان ددانه‌که‌ت بۆ سڕده‌کات به به‌کارهێنا
نی به‌نجی ددان دوای سڕبوونی ددانه‌که‌ت کلۆرییه‌که لاده‌بات و جێگه‌که‌ی به پڕکردنه‌وه پڕده‌کات
پڕکردنه‌وه‌کان له که‌ره‌سته‌ی جۆرا و جۆر دروستکراون له پزیشکه‌که‌ت بپرسه چ جۆرێکت بۆ به‌کاربهێنێت:
ئه‌مه‌ڵگه‌م: ئاسانترین که‌ره‌سته‌یه بۆ به‌کارهێنانی له لایه‌ن پزیشکی ددان خێراترین و هه‌رزانترین که‌ره‌سته‌یه. ئه‌مه‌ڵگه‌م تێکه‌ڵێکه له جیوه و سلڤه‌ر و ته‌نه‌که و چه‌ند کانزایه‌کی تر
کۆمپۆزت: ئه‌م جۆره پرکردنه‌وه‌یه له ڕه‌نگی ددان ده‌چێت. ئه‌م پڕکردنهویه به زۆری بۆ ددانه‌کانی پێشه‌وه به‌کاردێت. به‌کارهێنانی کۆمپۆزت زۆر ئاسانتر و هه‌رزانتره له زێڕ
ئاێۆنۆمهر: ئه‌مه‌ش له ڕه‌نگی ددان ده‌چێت. پزیشکی ددان به زۆری بۆ چاڵ بچوک و چاڵی نێوان ددانه‌کان به‌کاری ده‌هێنێت. هه‌ندێک له‌م ئایۆنۆمهرانه فلۆرایدی تێدایه که یارمه‌تی به‌هێزبوونی ددان ده‌دات
زێڕ: گرانه و قورسه له به‌کارهێناندا و کاتیش زۆرده‌خایه‌نێت
سیرامیک: پڕکردنه‌وه‌یه‌کی له‌ڕه‌نگی ددانی گرانه. ئامێر و که‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ده‌وێت و پێویست به تاقیگهشه. چه‌ند سه‌ردانێکی نه‌خۆشی ده‌وێت بۆ نۆرینگه بۆ ته‌واوبوونی
بۆچی ددانه‌کانت پڕده‌که‌یته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و ددانه‌ی کلۆربووه پڕنه‌کرێته‌وه ئه‌و کلۆرییهکهی زیاد ده‌کات، باری ساغی ددانه‌که‌ت خراپترده‌کات و ددانه‌که‌ت که‌ڵکی به‌کارهێنانی نامێنێت و له‌وانه‌شه ببێته هۆی ئازار له‌به‌ر ئه‌وه ددانی کلۆر ده‌بێت له کلۆریی پاکبکرێته‌وه و به پڕکردنه‌وه‌ی پێویست پڕکرێته‌وه
پڕکردنه‌وه‌ی ددان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کلۆریی بوه‌ستێت و ددانه‌کان به باشی ئیش بکه‌ن و جوانی و په‌یکه‌ری ناوده‌م بپارێزێت. به تێپه‌ڕبوونی کات پڕکرنهوهکان لێیان ده‌ڕوات پێویستیان به پشکنینه بۆ ئه‌وه‌ی ئهگهرپڕکردنهوهیهک خراپ بووبگۆڕدرێت
_________________________________