ئایفۆنی ٧ شەحنکردنەوەی ناوێت

iphone-charging

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی داھێنانێکی بۆ بەکارھێنانی خانەکانی کۆکەرەوەی خۆر بۆ ئامێرەکانی ماک بوک و ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ وچ  مسۆگەرکرد کەدەکرێتە پێکھاتەی شاشەکانییەوە کەبەتەچ کاردەکات.

بەوجۆرە ئەو تەکنەلۆژیایە دەبێتە ھۆی بەدەستھێنانی وزەی پێویستی کۆکراوە لەخۆرەوە بۆ پاتریی مۆبایلەکەت ئەمەش وادەکات کەپێویستت بەبارگاویکردنەوە نەبێت لەرێی وزەی کارەباوە.
ئەمەش دەبێتە ھۆی دابینکردنی وزەیەکی خۆڕایی و ئاسان بۆ پاتری مۆبایلەکە و وادەکات پێویستی بەشەحنکردنەوە نەبێت، ھاوکات تەمەنی پاتریی مۆبایلەکە درێژتر دەبێتەوە.
بەپێی دەنگۆکان باس لەوە دەکرێت کەئەپڵ دەیەوێ لەمۆدیلی نوێی ئایفۆن ٧ دا دوگمە خڕەکەی خوارەوەی شاشەی سەرەکیی و تایبەتمەندیی Touch ID لابدات لەمۆبایلەنوێیەکەدا و لەجیاتی ئەویش Force Touch دابنێت.

 

SNN سه‌رچاوه‌

http://snnc.co


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!