بانگه‌شه‌ی (الله‌) له‌ قورئاندا بؤ خاوه‌ن نامه‌کان

20150124_72434

بانگه‌شه‌ی (الله‌) له‌ قورئاندا بؤ خاوه‌ن نامه‌کان

.

.

بانگه‌شه‌ی (الله‌) له‌ قورئاندا بؤ خاوه‌ن نامه‌کان
پاش سوپاس و ستایشی بؤ پایانم بؤ خوای تاك و پاك و بئ هاوتا و خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودوو سلاوی خوا له‌سه‌ر پيغه‌مبه‌ری خؤشه‌ویستمان محمد صلى الله عليه وسلم و یارو یاوه‌رانی بيت تا رؤژی دوایی له‌ پاشان دا: له‌ ژير ناونیشانی ئه‌ی خاوه ‌ن نامه‌کان له‌ جوله‌که ‌و گاور وه‌رن شوينی قورئان بکه‌ون به‌و بانگه‌شه‌ جوانه‌ی که‌ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانییان بانگتان ده‌کات له ‌قورئانی پیرؤزدا، بيگومان هه‌موو لایه‌ك چاك ده‌زانین به‌ هاتنی قورئان هه‌رچی په‌یامی ئاسمانی پيشووه‌ وه‌ك ته‌ورات و ئینجیل سراونه‌ته‌وه و پيویسته‌ سه‌رجه‌م خه‌لکی بينه‌ سه‌ر ريبازی راسته‌قینه‌ی ئیسلام که‌ کؤتا په‌یامی خوایی یه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دا‌ و هه‌موو ريچکه‌و ريگاکانی تر مایه‌ پوچ و زه‌ره‌رمه‌ندی دونیاو دوارؤژه‌ به‌ پيی ئایه‌تی : وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ واته‌:هه‌ركه‌سئ بيجگه‌ له‌به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ردینيك بؤخؤی هه‌لبژيرئ و بیكا به‌به‌رنامه‌ی خؤی هه‌رگیز ليیوه‌رناگیردرئ و له‌دوارؤژیشدا له‌ریزی زیانمه‌ندانه‌. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زؤر ناکريت له‌و که‌سانه‌ی که‌ خاوه‌نی کتيبن و له‌سه‌ر ئاینی خؤیان ده‌ميننه‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموويت: لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انْفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ له‌ئیسلامدا خؤسه‌پاندن نییه‌: له‌م دینی ئیسلامه‌دا داسه‌پاندن و ناچاركردن و زه‌برو زه‌نگ نیه‌ بؤدینداریی و وه‌رگرتنی ئایینی ئیسلام ، به‌لئ حوكمی ئه‌م ئایه‌ته‌ ته‌نها خاوه‌ن كتيب و خاوه‌ن نامه‌كان ئه‌گريته‌وه‌و، مه‌نسوخ و سراوه‌یش نییه‌، واته‌: هه‌ر جووله‌كه‌ وگاور سه‌ر ناخريته‌ سه‌ریان بؤ ئیسلامبوون. چونكه‌ بيگومانه‌ كه‌ريگای چاك و راست له‌ ريگای ناراست و كوفرو تووله‌ ريگاكان ليك جیاكراوه‌ته‌وه‌ و ئاشكراو نمایانه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نایه‌وێ زؤر له‌ هیچ كه‌سيك بكريت بؤ ئیسلام بوون و هه‌ر كه‌سه‌ش به‌مه‌یلی خؤیه‌تی ئینجا هه‌ركه‌سيك باوه‌ری به‌ “تاغوت” نه‌بيت، دیاره‌ تاغووت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ سنووری خوا ده‌رچيت و، به‌رنامه‌ چه‌وته‌كان قبوول كا، جا هه‌ركه‌س خؤی له‌و جؤره‌ شتانه‌ دوورگرت و باوه‌ری به‌خوا هينا ا ئه‌وه‌ بيگومانه‌ ده‌ستی به‌ هه‌نگڵ و به‌هؤكاريكی پته‌وو قایمه‌وه‌ گرتووه‌ كه‌ هه‌رگیز هه‌لناوه‌شيت و پسان و پچرانیشی بؤنییه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌یش بیسه‌رو زانایه‌. هه‌ر بؤیه‌ زانایان ده‌فه‌رموون: مه‌جوس و سائیبییه‌كانیش، له‌مه‌دا حوكمی جوولوكه‌و گاوریان هه‌یه‌، واته‌: ئه‌مانیش هیچ جؤره‌ زؤريكیان ليناكرئ بؤ وه‌رگرتنی دینی ئیسلام، به‌لكوو هه‌ر له‌سه‌ردینی خؤیان” ئه‌گه‌رپيیان خؤش بوو” ده‌ميننه‌وه‌و، سه‌رانه‌یان لئ ئه‌سه‌نرئ، به‌لام خه‌لكانی تری بتپه‌رست و هاوه‌به‌شدانه‌رو هه‌رجؤره‌ بئ دینيكی تر له‌و بابه‌ته‌ ” هه‌تا ئه‌و رؤژه‌ باوه‌ر دينن” ده‌بيت جه‌نگیان له‌گه‌ل بكرئ ئه‌گه‌ر توانراو به‌رژه‌وه‌ندی تيدابوو. هه‌موو یاساو ده‌ستوريكی ئیسلامی پیرؤز راست و هه‌قه‌، ئیتر بيجگه‌ له‌و ، گشت ده‌ستورو به‌رنامه‌یه‌كی تر ناراست وگومراییه‌. ده‌بيت پێش ئیمان و باوه‌رهينان به‌خوای گه‌وره‌، ده‌بئ به‌ته‌واویی له‌گشت تاغووته‌كانه‌وه‌ دوور بكه‌وی ، خؤدیاره‌ واتای ( لا اله إلا الله ) یش بؤیه‌كه‌مجار نه‌فیی و لادانی هه‌موو ده‌سه‌لاتداره‌ ملهووره‌كان وتاغوته‌كانی دنیایه‌و، پاشانیش ته‌سلیم بوون و باوه‌رهينانه‌ به‌خوای تاك وته‌نیا. شیاوی باسیشه‌ له‌سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا هه‌ر ئه‌و بته‌ی وا ده‌یان په‌رست پيیان ده‌گووت: طاغيه


بانگه‌شه‌ی (الله‌) له‌ قورئاندا بؤ خاوه‌ن نامه‌کان

بانگه‌شه‌ی (الله‌) له‌ قورئاندا بؤ خاوه‌ن نامه‌کان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!