ئەوەی لەبارەی پێشەوا (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) نەتزانیوە

94f4b542609b1aa6194fa1e78dcf4b98_xl

1. ناوی (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) ەو دایكی ناوی (فاتیمەی كچی ئەسەدی هاشم) ەو باپیری ناوی (عەبدولـموتەلیب) ە.

2. سێ‌ برای هەبووە بەناوەكانی (تاڵیب و عەقیل و جەعفەر) و دوو خوشكی هەبووە بەناوەكانی (ئوم هانی و جومانە).

3. لەرۆژی هەینی مانگی رەجەبی ساڵی (23) ی پێشی كۆچ، كە دەكاتە ساڵی (600) ی میلادی لەدایك بووە، (30) ساڵ لە پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) بچووكترە.

4. چەند خێزانێكی هەبووە، بەڵام لەناودارترینیان (فاتیمەی زەهرایە) كە دەكاتە كچی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم).

5. كوڕەكانی ناویان (حەسەن و حوسێن و موحەمەدو عەمرو عەباس و جەعفەرو عوسمان و عەبدولڵاو موحەمەدی بچووك كە نازناوی (ئەبی بەكر) بووە، لەگەڵ عوبەیدولڵاو یەحیا).

6. كچەكانی ناویان (زەینەبی گەورەو زەینەبی بچووك كە نازناوی (ئوم كەلسوم) یش بووە، لەگەڵ روقیەو ئوم حەسەن و رەملەو نەفیسەو روقیەی بچووك و ئوم هانی و ئوم كیرام و ئومامەو ئوم سەلەمەو مەیمونەو خەدیجەو فاتیمە).

7. لەمێژووی ئیسلامی یەكەم منداڵ بووە كە موسڵمان بووە، زۆربەی كاتەكانی یاوەری پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) بووە.

8. یەكێكە لەو (10) هاوەڵەی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) كە موژدەی بەهەشتیان پێدراوە.

9. پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) نزای پاراوی زمان و بەهێزی دڵی بۆ كردووە.

10. بەشداری هەموو شەڕەكانی سەردەمی پێغەمبەری كردووە، جگە لە شەڕی تەبووك نەبێت.

11. دوای كۆچی دوایی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم)، پێشەوا (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) پەیمانی خەلافەتی بۆ پێشەوا (ئەبوبەكری سدیق) و دواتریش بۆ پێشەوا (عومەری كوڕی خەتاب) و دواتریش بۆ پێشەوا (عوسمانی كوڕی عەففان) داوە.

12. كەسێك بەناوی (عەبدولرەحمانی كوڕی مەلجەم) لەمزگەوتی كوفەو لەنوێژی بەیانی پەلاماری پێشەوا (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) ی داوەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە (رەمەزانی ساڵی 40 ی كۆچی) كۆچی دوایی دەكات و لەتەمەنی (61) ساڵی دەگەڕێتەوە بەر بارەگای خوای گەورە.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!