ئاشکرابوونی موعجیزەیەکی دیکەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم

ئاشکرابوونی موعجیزەیەکی دیکەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)

.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە نەکوژاندنەوەی گڵۆب ھۆکاری سەرەکییە بۆ لەناوبردنی ھۆرمۆنی “میلاتۆنین”، بەمەیش ئامێری بەرگری لەش لاواز دەکات و لە ئەگەری تووشبوونمان بە نەخۆشیی شێرپەنجە زۆر زیاد دەکات.

.

لەمبارەوە پڕۆفیسۆر (جۆشوا جۆڵی) لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ھارڤەرد، ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئەو توێژینەوەیەی ئەنجامیان داوە، نووستن لە شوێنی ڕووناک یاخود نەکوژاندنەوەی گڵۆپ کاریگەریی بەسەر غوودەکانی مێشکەوە ھەیە کە ھۆرمۆنی (میلاتۆنین) دروست دەکات و بەمەیش ئەو ھۆرمۆنە لە ناو دەبات، ھەروەھا (جۆشوا) ئەوەیشی ڕاگەیاند کە ئەگەر ھاتوو ڕووناکییەکەی کەمیش بوو، ئەوا بە ڕێژەی ٥٠ لەسەدا کاریگەریی بەسەر ئەو ھۆرمۆنەدا دەبێت.

 .

شایانی باسە ئەم لێکۆڵینەوەیەش موعجیزەیەکی دیکەی پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) ئاشکرا دەکات کە پێش 1434 ساڵ داوای لە موسڵمانان کردووە کە شەوان ھەرچی رووناکی و چرا و ئاگرە بیکوژێننەوە و ئینجا بخەون. ئەوەتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (أطفئوا المصابيح بالليل إذا رقدتم). رواە البخاري. واتە: گڵۆپەکان (چرا و رووناکی و ئاگر و …ھتد) بکوژێننەوە کە دەچنە ناو جێگە و دەخەون.

.

بەڕاستی ئەمە موعجیزەیەکی گەورەیە و گەورەیی پێغەمبەرێکی گەورەمان بۆ دەردەخات. دە سەڵاواتێک لەسەر خۆشەویست لێدە: (اللهم صلي على محمد و على اله و صحبه و سلم).

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!