كێشت زیادیكردوه‌؟!!

fat-man-eating

زۆر كه‌س كاتێك هاوڕێكانی‌ پێی‌ ده‌ڵێن كێشی‌ له‌شت زیادی‌ كردوه‌ باوه‌ڕ ناكات، چونكه‌ پێی‌ وانیه‌ به‌و جۆره‌ خێرایه‌ كێشی‌ له‌شی‌ زیاد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕ به‌و ڕاستیه‌ بهێندرێت، ڕه‌چاوی‌ ئه‌و سێ خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌، بێ ئه‌وه‌ی‌ قه‌پانی‌ پێوانی‌ كێش به‌كاربهێنیت.

په‌یمانگه‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆماوه‌زانی‌ له‌ئه‌مریكا ڕونیكردوَته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ هه‌ستپێكرد، ئه‌وا بێ دودڵی‌ ده‌بێت دان به‌وه‌دابنێت كه‌ كێشی‌ له‌شی‌ زیادی‌ كردوه‌.

1_ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌جله‌كانی‌ ژێره‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ وه‌ك پێشتر ناتوانی‌ به‌ئارامی‌ له‌به‌ریان بكه‌یت، به‌ڵكو هه‌ست به‌بچوك بونه‌وه‌یان ده‌كه‌یت كه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ تۆ كێشی‌ له‌شت زیادی‌ كردوه‌، نه‌ك جله‌كه‌ بچوك بووبێته‌وه‌.

2_ هه‌ناسه‌دانت له‌شه‌وانه‌دا ئاسته‌نگی‌ بۆ دروستده‌بێت‌و زۆرجار ئه‌وانه‌ی‌ له‌یه‌ك ژور له‌گه‌ڵت ده‌خه‌ون باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پڕخه‌ت هه‌بوه‌، یان له‌كاتی‌ خه‌وتندا چه‌ند جارێك خه‌به‌رت بۆته‌وه‌.

3_ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو پێستی‌ له‌ش به‌تایبه‌تی‌ به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ (سك) ده‌ئاوسێت‌و خه‌ڵكی‌ تر هه‌ستی‌ پێده‌گه‌ن.
—————————————————————–
و: زانا


كێشت زیادیكردوه‌؟!!

كێشت زیادیكردوه‌؟!!

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!