گیراوه‌ی ماست‌و نه‌عنا

گیراوه‌ی ماست‌و نه‌عنا

گیراوه‌ی شه‌ربه‌ت هه‌میشه‌ واباوه‌ كه‌ به‌ئاوی میوه‌ ئاماده‌ بكرێت، به‌ڵام پێگه‌ی (یاهو) جۆرێك گوشراوی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ گوشراو یان گیراوه‌كانی دیكه‌دا.

گیراوه‌ی ماست‌و نه‌عنا، پێكهاته‌كانی بریتین له‌(500) ملگرام ماستی چه‌ور، پێنج گه‌لای نه‌عنا، سه‌هۆڵ، خوێ، هه‌موو كه‌ره‌سانه‌ له‌گه‌ڵ دوو كوپ ئاوو دوو ده‌نك سیر، ئاماده‌ ده‌كرێت.

پاشان سیره‌كه‌ ده‌بێت نوێ بێت‌و ده‌هاڕدرێت، یان ته‌واو ورد ده‌كرێت، پاشان ماست‌و سیرو نه‌عناو خوێ كه‌ ده‌خرێته‌ خه‌ڵاته‌یه‌كه‌وه‌ تا باش تێكه‌ڵ ببێت، دواتر به‌گوێره‌ی ئاره‌زوو كه‌مێك ده‌یخه‌یته‌ سه‌لاجه‌وه‌، یاخود راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت‌و گیراوه‌یه‌كی زۆر به‌تامه‌.
—————————————————————-
و: شه‌هێن

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!