قاوه‌ چرچی‌ ڕوخسار ناهێڵێت

قاوه‌ چرچی‌ ڕوخسار ناهێڵێت

نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژه‌ به‌كاریگه‌ری‌ قاوه‌ ده‌كات بۆ توندكردنه‌وه‌ی‌ پێست‌و نه‌هێشتنی‌ چرولۆچی‌ ڕوخسار به‌بێ‌ بونی‌ پاشماوه‌ی‌ لاوه‌كی‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (مه‌سره‌س) بڵاویكرده‌وه‌، قاوه‌ ده‌وڵه‌نده‌ به‌ئاسن‌و ڤیتامینی‌ پێویست بۆ له‌ش، هه‌ربۆیه‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ جوانكاری‌‌و گرنگیدان به‌پێست باس له‌به‌كارهێنانی‌ قاوه‌ ده‌كه‌ن بۆ توندكردنه‌وه‌ی‌ پێست، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ (30) ساڵ.

شێوازی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و ماسكه‌ش بریته‌ له‌
پێنج كه‌وچكی‌ گه‌وره‌ قاوه‌
دو كه‌وچكی‌ گه‌وره‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون
دو كه‌وچكی‌ گه‌وره‌ شه‌كر
كه‌وچێكی‌ بچوك ئاوی‌ لیمۆ
كه‌وچێكی‌ بچوك سۆدا
پاش تێكه‌ڵكردنی‌ هه‌مو پێكهاته‌كان به‌باشی‌، پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ (20) خوله‌ك به‌پێستی‌ ڕوخساره‌وه‌ بمێنیته‌وه‌، پاشان به‌ئاوی‌ سارد بشۆردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامێكی‌ خێرا‌و باش ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وا پێویسته‌ دوجار له‌هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌و ماسكه‌ به‌كاربهێنیت.
—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


قاوه‌ چرچی‌ ڕوخسار ناهێڵێت

قاوه‌ چرچی‌ ڕوخسار ناهێڵێت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!