دەرمانە خەوهێنەرەكان تەندروستی مرۆڤ وێراندەكەن

.

دەرمانە خەوهێنەرەكان تەندروستی مرۆڤ وێراندەكەن
ئەوانەی تووشی كەمخەوی دەبن و بۆ خەولێكەوتنیان لەسەر بەكارهێنانی دەرمان راهاتوون، تەندروستییان لە مەترسیدایەو بەپێی ئامارێك نزیكەی نیوەی ئەوانەی ئەو جۆرە دەرمانانە بەكاردەهێنن، بە رێنمایی پزیشك…
بەكاریناهێنن.
كۆمەڵەی دەرمانسازانی شاهانەی بەریتانیا هوشداریدا لە زیادەڕۆییكردن لە بەكارهێنانی دەرمانە خەولێخەرەكان و رایگەیاند كە ئالوودەبووانی ئەو دەرمانانە باری تەندروستی خۆیان وێراندەكەن كاتێك بێ رێنمایی پزیشك ئەو دەرمانانە بەكاردێنن.
كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە هەرچەندە زۆربەی حاڵەتەكانی كەمخەوی پەیوەندی بە باری دەروونی و كێشەی دیكەی تەندروستییەوە هەیە، بەڵام نزیكەی نیوەی ئەو كەسانەی كێشەی بێ خەوییان هەیە خۆیان نەخۆشییەكەی خۆیان دەستنیشان دەكەن بەبێ ئەوەی بۆ پزیشكەكانیان بگەڕێنەوە.
بێخەوی یان كەمخەوی بەوە دەگوترێت كە كەسێك ناتوانێ بخەوێت، یان بە خەوتنی پشوو نادات، یان ناتوانێ بۆ ماوەیەكی درێژ خەوی لێبكەوێت و ئەوەش بۆماوەی چەند شەوێك بەردەوام دەبێت، ئەو حالەتەش ئێستا لە جیهاندا باوەو زیاتر لە وڵاتە ئەوروپیەكاندا بەربڵاوە، لێكۆڵینەوەیەكیش دەڵێ زیاتر لەنیوەی دانیشتووانی جیهان كێشەی كەمخەوییان هەیە.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!