به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست کامیانه‌ ژن یا پیاو؟

AkankashaD-Gender-Equality-Shutterstock

زه‌رده‌خه‌نه‌و  گفتوگۆو پێکه‌نین، ناتوانن پێناسه‌ى به‌خته‌وه‌رى بکه‌ن و جێگره‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى بن، زۆر هه‌ڵوێستى ڕۆژانه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نین دروست ده‌کات، به‌لآم به‌خته‌وه‌رییه‌کى کاتى و رووگه‌شیه‌، ئه‌و که‌سه‌ى زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ لێوى ده‌بارێ و به‌ گاڵته‌وه‌ پێکه‌نین ده‌گۆڕێته‌وه‌ له‌وانه‌یى له‌ناخه‌وه‌ به‌تاڵکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک کێشه‌ و گرفتى چه‌پێنراو بێت،

که‌ ده‌روونى ئازار ده‌دات. به‌شێوه‌یه‌کى ناڕاسته‌وخۆ گوزارشت له‌ به‌تاڵکردنه‌وه‌ى ده‌کات، ده‌روونزانى له‌رێگاى لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ى مه‌یدانى ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ ماوه‌ى چاره‌که‌ سه‌عاتێک میوانیان ده‌بێت و پێده‌که‌نن وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ بۆ ماوه‌ى(2) سه‌عات وه‌رزشیان کردبێت، به‌لآم ده‌روونزانى کۆمه‌لآیه‌تى کاتێک چه‌مکى به‌خته‌وه‌رى شی ده‌کاته‌وه‌ جیاى ده‌کاته‌وه‌ له‌موفره‌داتى پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌و گاڵته‌وه‌ گه‌پ، به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رى بریتییه‌ له‌ گونجان و باوه‌ڕ به‌ خۆبوون و قه‌ناعه‌ت هێنان به‌و ژیانه‌ى که‌ هه‌ڵیبژاردووه‌ و یه‌کێک له‌ خه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌کانى مێشکى بووه‌ . به‌خته‌وه‌رى هێلێکه‌ هه‌رگیز بیر له‌ ڕابردوو ناکاته‌وه‌، به‌ڵکو بناغه‌ى دوارۆژ و ئاسۆیه‌کى فراوانه‌ . ئه‌میش هاوسه‌نگى ژن و پیاو ده‌بێت، پێش هه‌موو شتێک له‌ رووى ده‌روونى و ره‌وشته‌کان که‌ بریتییه‌ له‌ جیهانى ناوه‌وه‌ى هه‌ردووکیان، واته‌ به‌خته‌وه‌رى له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات که‌ هاوسه‌نگى له‌ ده‌روونى هه‌ردوولا دروست بکرێت، به‌لآم فاکته‌رى ئابوورى و جوانى ..هتد ئه‌مانه‌ فاکته‌رى رۆژانه‌ن و ته‌نیا زه‌رده‌خه‌نه‌ دروست ده‌که‌ن واته‌ به‌خته‌وه‌رى کاتى ، لێک حاڵى بوون و لێک تێگه‌یشتن له‌ ناخه‌وه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ به‌خته‌وه‌رى هه‌میشه‌یی، وه‌کو ئه‌رستۆ ده‌ڵێت : به‌خته‌وه‌رى له‌ لۆژیکه‌وه‌ دێت که‌ به‌ هۆى به‌کارهێنانى عه‌قڵه‌وه‌ دێت، هه‌روه‌ها سمینواز ده‌ڵێت : به‌خته‌وه‌رى بریتیه‌ له‌ پاکى و به‌هێزى و ملکه‌چ بوون بۆ حه‌زو و ئاره‌زوو  ،هه‌روه‌ها ئه‌ریک فڕۆم ده‌ڵێت:به‌خته‌وه‌رى گه‌وره‌ترین داهێنراوى ده‌ستکه‌وتى مرۆڤایه‌تیه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێکه‌ بۆ که‌سایه‌تى تاک له‌سه‌ر رامان به‌رامبه‌ر جیهانى ده‌ره‌وه‌. به‌لآم ده‌رونزانه‌کان ده‌ڵێن : هونه‌رى ژیان و هونه‌رى به‌رده‌وامبوونى خێزان “به‌خته‌وه‌رییه‌”، ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌ش به‌ چالاکى و پێوه‌ندى دڵسۆزى له‌گه‌ڵ خۆت و خه‌ڵکدا جوان ده‌بێت .

 

 

قورئانی پیرۆز

http://www.quran-kurd.com/site/node/1850#


به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست کامیانه‌ ژن یا پیاو؟

به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست کامیانه‌ ژن یا پیاو؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!