چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

ماڵپه‌ڕی‌ (هل تعلم) چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگی‌ ده‌رباره‌ی‌ ژیان‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ مرۆڤ خستۆته‌ڕوو.

ئایا ده‌زانیت زۆربه‌ی‌ كات خه‌مۆكی‌ كه‌ توشی‌ مرۆڤه‌كان ده‌بێت، به‌هۆی‌ توشبونیان به‌كێشه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا به‌هۆی‌ زۆر بیركردنه‌وه‌یانه‌ له‌كێشه‌كه‌، هه‌ربۆیه‌ زانایانی‌ ده‌رونناسی‌ ده‌ڵێن، باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ خه‌مۆكی‌، پێشگوێخستنی‌ كێشه‌كان‌و گرنگی‌ پێنه‌دانیه‌تی‌.

ئایا ده‌زانیت بۆق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌ناو ئاودایه‌، به‌ڵام ڕقی‌ له‌وه‌ده‌بێته‌وه‌ باران لێیبدات، هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام له‌كاتی‌ بارانباریندا بۆق هه‌وڵده‌دات بچێته‌ ژێر گه‌ڵای‌ داره‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو باران لێینه‌دات.

وڵاتی‌ ژاپۆن كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ جامی‌ جیهانی‌ (2022)، پرۆژه‌یه‌كی‌ ئاماده‌كردوه‌ كه‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌و ساڵه‌ له‌هه‌موو یاریگه‌كانی‌ جیهاندا نمایش بكرێت، واتا هه‌ر وڵاتێك ده‌توانێت یاریه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌ناو یاریگه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیدا ببینێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌و یاریگه‌یه‌ بێت كه‌ له‌ژاپۆن یاریه‌كه‌ی‌ تێدا ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی‌ پێشكه‌وتوه‌وه‌یه‌، كه‌ واده‌كات یاریه‌كان ببینیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌و یاریگه‌یه‌ی‌ ژاپۆن بێت.

ئایا ده‌زانیت بۆنی‌ باران ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ به‌ڕێژه‌ی‌ (70%) له‌لای‌ مرۆڤ، هاوكات بۆنی‌ باران یارمه‌تی‌ بیركردنه‌وه‌ ده‌دات، توانای‌ ڕزگاركردنی‌ مرۆڤی‌ هه‌یه‌ له‌ته‌مه‌ڵی‌.

ئایا ده‌زانیت ڕاستگۆترین هه‌ست له‌نیوه‌ی‌ شه‌ودایه‌ به‌چه‌ند خوله‌كێك پێش نوستن، واته‌ له‌و كاته‌دا بیركردنه‌وه‌ت له‌هه‌ر شتێك یاخود هه‌ر كه‌سێك چۆن بێت، ئه‌وه‌ ئه‌و هه‌سته‌ت ڕاسته‌، چونكه‌ له‌و كاتانه‌دا ده‌رونی‌ مرۆڤ له‌حاڵه‌تێكی‌ جێگیردایه‌، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانی‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌ر شتێك یان هه‌ر مرۆڤێك ده‌رببڕێت.

چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

—————————————————————–
و: شادان مسته‌فا


چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!