ئاوی سپی چاو چیه‌؟

ئاوی سپی چاو چیه‌؟

ئاوی سپی چاو نه‌خۆشییه‌كه‌، كه‌ نه‌خۆش ئاوێنه‌ی چاوی تاریك ده‌بێت‌و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ نه‌دات تیشك بڕواته‌ ناو چاو.

په‌یجی‌ ده‌رمان‌و ته‌ندروستی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، هاوێنه‌ی چاو ئه‌ركی بریتییه‌ له‌گواستنه‌وه‌ی تیشك بۆ تۆڕی چاوه‌كان‌و ده‌ماری بینین، هۆكاری‌ (ئاوی سپی) زۆرن له‌وانه‌، نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی وه‌كو (شه‌كره‌، هه‌سته‌وه‌ری، گه‌وره‌بونی ته‌مه‌ن‌و زگماكی‌).

ڕونیشكراوه‌ته‌وه‌، دروستبونی‌ ئاوی سپی له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كانی وه‌ك، زه‌برێكی ڕاسته‌وخۆ كه‌ به‌رچاو بكه‌وێت، یا لێدانی تیشكی ژێرسور(Infrared radiation)‌و چاره‌سه‌ركردنی چاو به‌تیشكی (Ionisiny radiation)‌و به‌كارهێنانی ده‌رمانی وه‌ك (ستیرۆیدsteroid)‌و ئاوسان‌و هه‌وكردنی چاوه‌كان، هه‌وكردنی نه‌خۆشی ئاوی ڕه‌ش‌و شه‌وكوێری، نیشانه‌كانیشی به‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ نه‌خۆش به‌ره‌به‌ره‌ بینینی له‌ده‌ستده‌دات‌و ناچار ده‌بێت به‌رده‌وام چاویلكه‌كانی بگۆڕێت.
 —————————————————————–
و: شاخه‌وان


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!