ئاو ئه‌م سوده‌شی‌ هه‌یه‌

c79b51dd0f

سایتی‌ (ویمێنس هێڵز)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ئاڵوگۆڕی‌ مادده‌كانی‌ جه‌سته‌ چالاك ده‌كات و كێش داده‌به‌زێت، هه‌رچه‌نده‌ دابه‌زاندنی‌ كێش كارێكی‌ ئاسان نییه‌ و ماندووبونێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت، به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ له‌خشه‌ی‌ خواردندا، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو وه‌ك ڕێگه‌چاره‌یه‌كی‌ باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش دانراوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگره‌وه‌ی‌ خۆراكه‌ له‌پاش خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو هه‌ست به‌تێری‌ ده‌كه‌یت و ماسولكه‌كان بونیاد ده‌نێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ (2 تا3)لیتر ئاو بخورێته‌وه‌.

ئه‌و ڕۆژانه‌ش كه‌ وه‌رزشی‌ تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌یت پێویسته‌ پاش هه‌ر كاتژمێرێك وه‌رزشكردن یه‌ك لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاو خواردنه‌وه‌ هه‌ستی‌ برسێتی‌ ناهێڵێت، پێویسته‌ پێش هه‌موو ژه‌مه‌كانی‌ نانخواردن په‌رداخێكی‌ گه‌وره‌ ئاو بخورێته‌وه‌، تاوه‌كو برسێتی‌ كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئاگاداری‌ خواردنه‌وه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك (شه‌ربه‌تی‌ پرته‌قاڵ، سێو و قه‌یسی‌ و هتد..)بن، چونكه‌ كالۆرینێكی‌ زۆریان تێدایه‌.
—————————————————————–
و، ژوان فـه‌وزی‌


ئاو ئه‌م سوده‌شی‌ هه‌یه‌

ئاو ئه‌م سوده‌شی‌ هه‌یه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!