ئەم زیانەشی دۆزرایەوە

215ef1b4f712b2c039823fb812835d27

توێژینەوەی تیمێکی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات کە جگەرەکێشان مەترسییەکانی کەوتنی پێشوەختەی ددانەکان زیاتر دەکات و بەرێژەی (٢.٥ بۆ ٣.٦) ھێندە زیاترە لەچاو کەسانێکدا کەجگەرە ناکێشن.
لەوبارەیەوە زانایانی پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەکانی بواری خۆراکی لەشاری بۆتسدام لەخۆرھەڵاتی ئەڵمانیا ئەو توێژینەوەیەیان لەسەر ٢٣ ھەزار کەس کردوە.
توێژەران ئاشکرایان کردوە کەئەو کەسانەی کەواز لەجگەرەکێشان دەھێنن کەمتر توشی گرفتی کەوتنی ددانەکانیان دەبنەوە بەر لەوادەی خۆی.
لەوبارەیەوە تۆماس دیتریچ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی سەر بەزانکۆی بێرمینگھامی بریتانی ئاشکرایکردوە ئەگەر کەسی جگەرەکێش واز لەجگەرەکێشان بھێنێت لەماوەی ١٠ ساڵدا ئەگەر و مەترسیەکانی کەوتنی ددانەکان کەمتر دەبێت.

سەرچاوە:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!