دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردونی‌ به‌ڕێوه‌یه‌

دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردونی‌ به‌ڕێوه‌یه‌

به‌ گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ سایتی‌ (میترۆ) , له‌ڕۆژی‌ 26 ئه‌م مانگه‌دا, كه‌ ڕۆژی‌ دووشه‌مه‌ی‌ داهاتوو ده‌كات, زه‌وی‌ به‌لای‌ هه‌ساره‌یه‌كی‌ زه‌به‌لاحدا تپێه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌م هه‌ساره‌ زه‌به‌لاحه‌ كه‌ به‌ كۆدی‌ (2004 BL86) ناوده‌برێت,له‌ خاڵێكدا به‌ دووری‌ 745 هه‌زار میل, له‌زه‌وی‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌, ئه‌و ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ دووری‌ نێوان زه‌وی‌ و مانگه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ئه‌و هه‌ساره‌ زه‌به‌لاحه‌ به‌لای‌ زه‌ویدا هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ زه‌وی‌ دروست ناكات.

له‌زاراوه‌ی‌ فه‌له‌ك ناسه‌كاندا 26 ئه‌م مانگه‌ به‌ نزیكترین ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی‌ نێوان ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ و  و زه‌وی‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

ڕووبه‌ڕووبونه‌وی‌ نێوان ئه‌م دوو هه‌ساره‌یه‌ به‌نزكترین ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ نێوان دوو هه‌ساره‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، تاوه‌كو ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی‌ داهاتوی‌ نێوان زه‌وی‌ و هه‌ساره‌یه‌كی‌ تر, كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ حه‌وتی‌  ئۆگه‌ستی‌ ساڵی‌ 2027 دا ڕوو بدات.

 ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت لێره‌دا بوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ساره‌یان كێشه‌كه‌ی‌ بچوكتره‌.

دكتۆر دۆم یۆمۆنیس, كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ خانه‌نیشین كراوه‌ له‌ئاژانسی‌ ئاسمانی‌ ناسا بۆ بینینی‌ ته‌نه‌ نزیك بووه‌كانی‌ ده‌ور و به‌ری‌ زه‌وی‌ له‌ كالیفۆرنیا, ڕایگه‌یاند، 26ی‌ ئه‌م مانگی‌ نزیكترین ڕوو به‌ڕووبونه‌وی‌ نێوان زه‌وی‌ و ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ كه‌ به‌ (2004 BL86) ناو ده‌برێت, هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی‌ 200 ساڵی‌ داهاتوودا به‌نزیكترین ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ نێوان زه‌وی‌ و گه‌وه‌ره‌ ترین هه‌ساره‌ داده‌نرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شحراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی‌ پێشبینیه‌كان تێپه‌ڕبوونی‌ ئه‌م هه‌سارانه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ زه‌وی‌ دروست ناكه‌ن,له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌لێكی‌ به‌نرخه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین زیاتر له‌هه‌ساره‌كان ورد بینه‌وه‌.

ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌ساره‌یه‌كی‌ دره‌وشاوه‌ ده‌بێت بۆ فه‌له‌ك ناسان, بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن به‌هۆی‌ تیلیسكۆبه‌كانیانه‌وه‌ یان به‌ هۆی‌ چاویلكه‌ به‌هێزه‌كانه‌وه‌ به‌ ئاسانی‌ ته‌ماشای‌ بكه‌ن.

باوه‌ڕ وایه‌ كه‌ له‌داهاتوودا ئه‌م جۆره‌ هه‌سارانه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌هێز بن بۆ مرۆڤایه‌تی‌, ئه‌ویش به‌دابینكردنی‌ ماده‌ كانزایه‌كان وسه‌رچاوه‌سروشتیه‌كانی‌ تر.
—————————————————————–
و: علی‌ كریم


دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردونی‌ به‌ڕێوه‌یه‌

دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردونی‌ به‌ڕێوه‌یه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!