ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە

ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە
پێش ٤١ ساڵ، ٤ نیسان ١٩٧٥، هەریەکە لە بیل گەیتس و پۆڵ ئاڵێن بە فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیان دامەزراند. یەکەمین بەرهەمیشیان بریتی بوو لە سیستمێک بە ناوی ئاڵتێر بەیسک (Altair BASIC) کە لەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی ئاڵتێر ٨٨٠٠ بەکاردەهێنرا.
بارەگای سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە شاری ئاڵبەکێرکی سەربە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ دانرا، بەڵام لە ساڵی 1979 گوێزرایەوە بۆ شاری ڕێدمۆند لە ویلایەتی واشنتۆن.
ئێستا دەتوانیت سەردانی شەقامی ١١٥ لە شاری ئاڵبەکێرکی بکەیت و یەکەمین تابلۆی گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان کە مایکرۆسۆفتە ببینیت. هەڵبەت ئەم تابلۆیە چەند جارێک دزراوە و پاشان دۆزراوەتەوە، بەڵام لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا ئەگەر زۆرە کە هێشتا لە جێی خۆیدا مابێتەوە.
لەو کاتەوە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و بواری کارەکانی گەلێک فراوانتربوون.
لە ئێستا داهاتی ساڵانەی مایکرۆسۆفت نزیکەی ٩٣.٦ ملیار دۆلارەو یەکێکە لە داهێنەرترین و پڕبەهاترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری تەکنەلۆجیادا.

Microsoft
http://www.windowscentral.com/microsoft-41-years-old-today
Tech News تێک نیوز


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!