بیبه‌ری‌ تون بكه‌ هاوڕێی‌ خۆت

بیبه‌ری‌ تون بكه‌ هاوڕێی‌ خۆت

توێژینه‌وه‌كانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ له‌سه‌ر خۆراك‌و سه‌وزه‌و میوه‌ سروشتییه‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌واڵی‌ دڵخۆشكه‌ر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن بیبه‌ری‌ تون بكه‌ینه‌ خواردنی‌ ڕۆژانه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (NGI.com) بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ په‌یمانگه‌ی‌ نیشتمانی‌ بواری‌ بۆماوه‌زانی‌ ئه‌مریكایی‌ ئه‌وه‌ ڕونبۆته‌وه‌، به‌كارهێنانی‌ بیبه‌ری‌ تون به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام سودێكی‌ مه‌زن به‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌، بیبه‌ری‌ تون به‌كۆمه‌ڵێك ڤیتامینی‌ وه‌كو (A,B,K) ده‌وڵه‌مه‌ندو توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ڕێگری بكات له‌گه‌شه‌كردنی‌ كۆڵیسترۆڵی‌ زیانبه‌خش هه‌روه‌ها دژی‌ خانه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌و ڕۆڵێكی‌ دیاری‌ هه‌یه‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، بیبه‌ری‌ تون ڕۆڵی‌ هه‌یه‌ له‌تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ زیاده‌ی‌ له‌ش بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش ڕۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌.
—————————————————————–
و: زانا


بیبه‌ری‌ تون بكه‌ هاوڕێی‌ خۆت

بیبه‌ری‌ تون بكه‌ هاوڕێی‌ خۆت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!