نهێنی‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كانه‌

نهێنی‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كانه‌

كه‌شی‌ سه‌رماو تاریكی‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكچونی‌ مه‌زاجی‌ زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان.

به‌و هۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكردۆته‌وه‌، (ئه‌لینه‌ ئیمانیۆل)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ پسپۆڕ له‌بواری‌ خۆراكدا وتویه‌تی‌:”ده‌توانرێت به‌ره‌نگاری‌ سترێس‌و خه‌مۆكی‌ ببینه‌وه‌‌و گه‌رمی‌ به‌جه‌سته‌مان ببه‌خشین ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ خواردنی‌ چه‌ره‌ساته‌وه‌، وه‌ك كازۆ‌و عه‌لی‌ بابا (فول سودانی‌) كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ترشی‌ ئه‌مینی‌ (تریبتۆفان)‌و ڕۆڵی‌ هه‌یه‌ له‌ده‌ردانی‌ هۆرمۆنی‌ (سیروتونین)ی‌ ناسراو به‌هۆرمۆنی‌ دڵخۆشی‌.

هۆرمۆنی‌ سیروتونین له‌په‌نیری‌ (ئیمتینال‌و ئه‌یدام)دا بونی‌ هه‌یه‌‌و یارمه‌تی‌ حه‌وانه‌وه‌ ده‌دات‌و، ئارامی‌‌و هه‌ستی‌ ڕازیبون به‌ناخی‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستی‌ دڵته‌نگی‌، شه‌ڕانگێزی‌، برسێتی‌ ترس‌و سترێس ناهێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و سودانه‌ بێبه‌ش نه‌بن له‌زستاندا چه‌ره‌س بخۆن.
—————————————————————-
و : نیاز جه‌لال


نهێنی‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كانه‌

نهێنی‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كانه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!