چه‌ند زانیاریه‌كی سه‌رسوڕهێن

چه‌ند زانیاریه‌كی سه‌رسوڕهێن

ڕوداوه‌ مێژویه‌كان گه‌نجینه‌یه‌كی‌ به‌سودی‌ زانیارین بۆ مرۆڤ، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ په‌یجی‌ (pkrk) له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، چه‌ند بابه‌تێكی‌ سه‌رسورهێنه‌ری‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ڕوداوی‌ مێژوییه‌وه‌.

1: له‌مێژدا (99%)ی‌ مرۆڤ پشتی‌ به‌ڕاو به‌ستوه‌.

2: له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردودا، كێشی مرۆڤ به‌ڕێژه‌ی (50%) زیاترو چوار ئینج باڵابه‌رزتر بوه‌ به‌به‌راورد به‌زۆربه‌ی كاته‌كانی دیكه‌ی‌ مێژوو.

3: له‌ماوه‌ی پێنج هه‌زار ساڵی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشی توانراوه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ببرێت، كه‌ ئه‌ویش نه‌خۆشی ئاوڵه‌ بوه‌.

4: كاتێك (كریستۆفه‌ر كۆڵومبۆس)ی‌ گه‌ڕیده‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای دۆزییه‌وه‌، ئه‌و كیشوه‌ره‌ (90) ملیۆن كه‌سی تێدا بوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ سێیه‌كی دانیشتوانی جیهان له‌وكاته‌دا.

5: (لیف ئێریكسۆن) به‌یه‌كه‌م هاوڵاتی ئه‌وروپی داده‌نرێت، كه‌ چوه‌ته‌ ئه‌مریكای باكور، ئه‌وه‌ش بۆ نزیكه‌ی (500) ساڵ پێش كۆڵومبۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

6: سه‌رباری ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو شۆڕه‌ی كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ئێستادا له‌ئارامترین كاتی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژین.

7: جه‌نگی یه‌كه‌می‌ جیهانی، شه‌شه‌م خوێناویترین ناكۆكییه‌ له‌‌مێژودا.

8: جه‌نگی ئه‌فغانستان درێژترین جه‌نگه‌ له‌مێژوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا.

9:  ناپلیۆن نه‌ك هه‌ر كورته‌باڵا نه‌بوه‌، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا له‌كه‌سێكی مامناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسی به‌رزتریش بووه‌.

10: له‌‌ساڵی (536)ی زایینیدا، ته‌پوتۆزێك له‌شێوه‌ی هه‌وردا ئاسمانی جیهانی ته‌نی، به‌و هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێك خۆر نه‌بینراو برسێتی‌و نه‌خۆشی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌.

11: به‌درێژایی مێژوی مرۆڤایه‌تی (100) ملیار كه‌س مردون.

12: گڕكانی كراكاتۆوا له‌ساڵی (1883) به‌رزترین ده‌نگی هه‌بوه‌ له‌مێژودا كه‌ تۆماركرابێت. ده‌نگی ئه‌و گڕكانه‌ له‌دوری سێ هه‌زار میل واته‌ (4800) كیلۆمه‌تره‌وه‌ بیستراوه‌.

13: له‌‌مێژوی مۆدێرندا، یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی گشتی كه‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌تی دژه‌ جگه‌ره‌كێشانی ئه‌نجامداوه‌، (ئه‌دۆڵف هیتله‌ر) بووه‌.

14: (80%)ی‌ هه‌موو هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌مێژودا، له‌نێوان ئامۆزاكان یاخود خزمی نزیكتربون.

15: به‌درێژایی زۆرترین مێژوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، هاوسه‌رگیری له‌نێوان ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كان قه‌ده‌غه‌ بوه‌. له‌نێوان ساڵانی‌ (1776 بۆ 1967) ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ قه‌ده‌غه‌ بوه‌.

16: ئه‌هرامه‌كان له‌لایه‌ن كرێكاره‌وه‌ دروستكراون نه‌ك كۆیله‌‌و پاره‌شیان پێدراوه‌.

17: ژه‌نه‌ڕاڵی مه‌كسیكی (سانتا ئانا) مه‌راسیمێكی تایبه‌تی بۆ لاقه‌ بڕواكه‌ی ڕێكخستووه‌.

18: به‌ریتانیه‌كانی سه‌رده‌می چه‌رخی سه‌هۆڵین، كه‌للـه‌سه‌ری مرۆڤیان وه‌ك قاپ به‌كارهێناوه‌.

19: (پاپا پیوسی دوه‌م) پێش گرتنه‌ده‌ستی پۆسته‌كه‌ی، كتێبێكی سێكسی به‌ناوی (چیرۆكی دوو عاشقه‌كه‌) نووسیوه‌و ئه‌و كتێبه‌شی زۆر به‌ربڵاوه‌.

20: یه‌كه‌م ڕوداوی ئۆتۆمبێل له‌مێژودا له‌ساڵی (1891) له‌ئۆهایۆ ڕویداوه‌.

21: دیموكراسی یۆنانی دێرین، ته‌نها بۆ ماوه‌ی (185) ساڵ به‌رده‌وامبوه‌.

22: جارێك كڵێسای كاسۆلیكی پیاوێكی مردوی دادگایی كردووه‌.

23: له‌ساڵانی‌ (1814 بۆ 1830) ئاڵای شانشینی فه‌ڕه‌نسا ته‌نها ڕوته‌ختێكی سپی بوه‌.

24: سوڕی ژیان له‌ڕۆمای دێرین، ته‌نها (20 بۆ 30) ساڵ بوه‌.

25: تا ساڵی (1836)، كریسمس له‌‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كارێكی نایاسایی بووه‌. له‌و ساڵه‌وه‌ به‌ئاهه‌نگێكی بتپه‌رستانه‌ی دێرین ئه‌ژماركراوه‌.

26: له‌نێوان ساڵانی‌ (1530 تا 1780)دا، زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ئه‌ورپی ده‌ستگیركراون‌و وه‌ك كۆیله‌ به‌ئه‌فریقای باشور فرۆشراون.

27: له‌ساڵی 1212، (300) هه‌زار منداڵ به‌شداریان له‌هه‌ڵمه‌تی خاچپه‌رستانه‌ی منداڵان كرد، بۆ گرتنی قودس، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تیاچون یاخود وه‌ك كۆیله‌ فرۆشران.

28 ئیمپراتۆریه‌تی ئازتیك هه‌موو ساڵێك (1%)ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی، یاخود نزیكه‌ی (250) هه‌زار كه‌سی ده‌كرده‌ قوربانی.

29له‌ئێرله‌ندای دێرین، مژینی گۆی مه‌مكی پادشا نیشانه‌ی ملكه‌چبون بوه‌ بۆی.
—————————————————————–
و: شاخه‌وان


چه‌ند زانیاریه‌كی سه‌رسوڕهێن

چه‌ند زانیاریه‌كی سه‌رسوڕهێن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!