شیرخواردن پێش نووستن ددان بۆگه‌ن ده‌كات

milk

پارێزگاری كردن له‌ ددانی منداڵان ڕۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌بینێ له‌ ته‌ندرووستی منداڵ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، به‌لام كۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی خێزانه‌كان بێ ئاگان به‌رامبه‌ر به‌ منداڵه‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی له‌ زیانه‌كانیان تێبگه‌ن :

یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ بریتیه‌ له‌ ددان شووشتنی منداڵ به‌ خۆی پێش ته‌مه‌نی 8 ساڵی دا .

ده‌بێ خێزان چاوێری منداڵه‌كه‌ی بكاتن كه‌ ئایا توانای ددان شووشتنی هه‌یه‌ به‌ خۆی نا بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدرێتن ..

یه‌كێكی تر له‌و كاره‌ هه‌ڵانه‌ بریتیه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شیر پێش نووستن ڕاسته‌وخۆ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌كره‌ی كه‌له‌ شیر دا هه‌یه‌ له‌ ناو ددانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ درێژایی شه‌ودا و ده‌بێته‌ هۆی تێك چوونی ددانه‌كان .

هه‌روه‌ها سه‌ردانی نه‌كردنی دكتۆری ددان له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نه‌وه‌ یه‌كێكی تری كاره‌ خراپه‌كانه‌ ، پێوسته‌ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت بكرێتن .

هه‌روه‌ها زۆر به‌كار هێنانی معجونی ددان ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ددانه‌كان له‌به‌ر بوونی مادده‌ی فلۆراید .

بۆیه‌ ئه‌م ته‌مه‌نی منداڵ واتا پێش ته‌مه‌نی دوو ساڵی باشترین ته‌مه‌نه‌ بۆ چاودێری كردنی منداڵ له‌ ددانه‌كانی و پاراستنی له‌ هه‌ر جۆره‌ ده‌ردێك .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!