سیر دژی‌ چه‌وریه‌

سیر دژی‌ چه‌وریه‌

پێویست ناكات له‌به‌ر بۆنی‌ ناخۆشی‌ سیر خۆمان له‌و سوده‌ گرنگانه‌ی‌ سیر به‌دور بگرین، چونكه‌ سوده‌كانی‌ خورادنی‌ سیر كۆتاییان نایه‌ت‌و ڕێگری‌ له‌مردنی‌ له‌ناوكاویش ده‌كات.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ژماره‌یه‌ك پزیشك له‌زانكۆكانی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌ ڕونبۆته‌وه‌، خواردنی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ده‌نكێك سیر سودێكی‌ یه‌كجار مه‌زن به‌له‌شی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا به‌شێكی‌ زۆری‌ هۆكاره‌كانی‌ مردن به‌هۆی‌ ڕه‌قبونی‌ خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كان‌و زیادبونی‌ چه‌وریه‌، له‌ناو ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌و خوێنهێنه‌ركانی‌ دڵدا، به‌ڵام سیر به‌توندی‌ ڕێگری‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌كات‌و دژی‌ چه‌وریه‌، ناهێڵێت ده‌ماره‌كانی‌ دڵیش ڕه‌قبن بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ ده‌نكێك سیر بخۆین.
—————————————————————–
و: زانا


سیر دژی‌ چه‌وریه‌

سیر دژی‌ چه‌وریه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!