له‌میوه‌و چه‌ره‌س دورمه‌كه‌وه‌ره‌وه‌

له‌میوه‌و چه‌ره‌س دورمه‌كه‌وه‌ره‌وه‌

ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری‌ به‌ریتانی‌ بڵاویانكرده‌وه‌، خواردنی‌ ڕۆژانه‌ی‌ میوه‌و چه‌ره‌س له‌كاتی‌ جیادادا، سودێكی‌ زۆر به‌جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت‌و به‌رگری‌ ده‌كه‌ن له‌ژماره‌یه‌كی‌ نه‌خۆشی‌ جۆربه‌جۆر.

ژماره‌یه‌ك توێژه‌ره‌ی‌ ده‌رونی‌ به‌ریتانی‌، دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر لێكۆڵینه‌وه‌، گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌، به‌كارهێنانی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌میوه‌ له‌سیستمی‌ خواردنی‌ ڕۆژانه‌دا، دورمانده‌خاته‌وه‌ له‌جه‌ڵته‌ی‌ له‌ناكاوی‌ مێشك‌و دڵ، فشاری‌ خوێنیش ڕێكده‌خه‌ن.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، به‌كارهێنانی‌ ڕیژه‌یه‌كی‌ باش له‌چه‌ره‌س له‌كاتی‌ جیاجیادا، دڵ ده‌پارێزێت‌و یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر باشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی‌ نێو بۆریه‌كانی‌ خوێن نه‌هێڵێت، جگه‌ له‌وه‌ش بۆ مێشك‌و ده‌ماره‌كانی‌ دڵ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ میوه‌و چه‌ره‌س به‌كاربهێنرێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك وه‌رزشدا، ده‌توانین خۆمان له‌نه‌خۆشیه‌ سه‌خته‌كان به‌دور بگرین.
—————————————————————–
و: زانا


له‌میوه‌و چه‌ره‌س دورمه‌كه‌وه‌ره‌وه‌

له‌میوه‌و چه‌ره‌س دورمه‌كه‌وه‌ره‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!