زاناكان: خواردنی چه‌وری ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی ده‌روونی

551691c6611e9ba96f8b457f

زاناكانی ده‌روونناسی له‌ كه‌نه‌داو ئیسپانیا پێكه‌وه‌ كاریگه‌ری خواردنه‌ چه‌وریه‌كانیان دیاری كردووه‌ ، نزیكه‌ی 12000 كه‌س بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ به‌شداریان له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا كردووه‌ ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ خه‌م و په‌ژاره‌

هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له‌م ڕاپرسیه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونیان نه‌بووه‌، لێكۆله‌ره‌وه‌كان داوایان لێكردن كه‌ ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ بخۆن كه‌ چه‌ورن و چه‌وریان تێدایه‌ له‌وانه‌ په‌تاته‌ی سووره‌كراوو هه‌مبه‌رگر و چه‌ندانی تر كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ زه‌حمه‌تن بۆ هه‌رس كردن .

له‌ ئه‌نجامدا 657 به‌شدار بوو تووشی خه‌م و په‌ژاره‌ ببوون  له‌ جێگاكه‌ی(هه‌ندێكیان بۆ چه‌ند جارێك) ،وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ چه‌وریان زیاتر خواردبوو له‌وانی تر به‌ ڕێژه‌ی %42 خه‌م و په‌ژاره‌ و ناڕه‌حه‌تیان زیاتر بوو له‌وانی تر .


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!