خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

سایتی‌ (ڤونده‌ ڤایب)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، خواردنی‌ به‌یانیان زۆر گرنگه‌ بۆ به‌رگری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ جه‌سته‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌م چه‌ند خۆراكه‌ی‌ خواره‌وه‌:
1-      شه‌ربه‌تی‌ گوێزه‌ر: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ (بێتاكارۆتین)ی‌ تێدایه‌‌و (Antioxidans) ئه‌نتیئۆكسیدانسی‌ تێدایه‌، پارێزگاری‌ له‌خانه‌كانی‌ پێست ده‌كات، به‌تایبه‌تی‌ له‌تیشكی‌ خۆر ده‌یپارێزێت‌و ڕێگری‌ له‌پیربونی‌ پێست‌و چرچی‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها ماده‌ی‌ (بێتاكارۆتین) كه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا ده‌گۆڕدرێت بۆ ڤیتامین (A)، كه‌ بۆ تۆڕی‌ چاو پێویسته‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌یانیاندا، ده‌توانن یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی‌ گه‌نم تێكه‌ڵ به‌په‌رداخێك شه‌ربه‌تی‌ گوێزه‌ر بكه‌ن، ئینجا بخورێته‌وه‌، سوده‌كه‌ی‌ زیاتر ده‌بێت.

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

2-     په‌نیر: بۆ ئێسك گرنگه‌: كالیسیۆمێكی‌ زۆر له‌په‌نیردا هه‌یه‌، كه‌ له‌ئێسكی‌ مرۆڤدا خۆی‌ كۆده‌كاته‌وه‌‌و به‌پته‌وی‌‌و ڕێكی‌ ده‌یهێڵێته‌وه‌، بۆیه‌ واباشه‌ به‌یانیان پارچه‌یه‌ك په‌نیر به‌سه‌مونێكی‌ جۆوه‌ بخورێت، به‌و جۆره‌ش سه‌مونه‌كه‌ فۆسفات‌و په‌نیره‌كه‌ش كالیسیۆم ده‌ده‌ن به‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

3-      ماست: به‌رگری‌ له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ وه‌ك ئه‌نفلۆزا ده‌كات، ترشه‌ڵۆكه‌كه‌شی‌ یارمه‌تی‌ ڕیخۆڵه‌ ده‌دات‌و به‌هێزی‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها (600) جۆر به‌كتریای‌ سودبه‌خشی‌ تێدایه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ به‌رگری‌ جه‌سته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 70%.

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

4-      سێو دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌: به‌رگری‌ نه‌خۆشیه‌كان زیاد ده‌كات‌و ناهێڵێت میكرۆبی‌ زیانبه‌خش خانه‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤ بگرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ دژی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

5-      (هافه‌ر فلۆكن) سودێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌ بۆ دڵ: ئه‌و ماده‌ی‌ (بالاست)ه‌ی‌ كه‌ تێیدایه‌، یارمه‌تی‌ هه‌رسكردنی‌ خۆراك ده‌دات‌و له‌ماده‌ی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ تری‌ دانه‌وێڵه‌ سودبه‌خشتره‌، هه‌روه‌ها دژی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ (دڵ، سوڕی‌ خوێن، به‌رزی‌ په‌ستانی‌ خوێن، شه‌كره‌‌و كۆلسترۆل)ه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌یانیان (2 تا 3) كه‌وچك به‌ (ماست‌و میوه‌(ی‌ ورد جنراوه‌وه‌ بخورێت.

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی‌


خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

خۆتان له‌نه‌خۆشی بپارێزن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!