بازنێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌

بازنێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌

له‌نوێترین داهێناندا، كۆمپانیایه‌ك جۆره‌ بازنێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌ دروستكرده‌وه‌، كه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ست‌و له‌ڕێگه‌ی‌ شاشه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانرێت وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندی‌و نامه‌كان بدرێته‌وه‌.

سایتی‌ هه‌واڵی‌ ته‌كنه‌لۆژیا بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌نوێترین داهێناندا، كۆمپانیای‌ (سیركت) بیرۆكه‌ی‌ بازنێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌ كه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ست دروستكردوه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ شاشه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانرێت سه‌رجه‌م وێنه‌كانی‌ سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایل نیشانبدات‌و وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندیی‌‌و نامه‌كان بدرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بازنه‌یه‌كی‌ ئه‌لكترۆنی‌ به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی‌ سه‌یركردنی‌ وێنه‌كاندا ده‌توانێت وێنه‌كان بچوك‌و گه‌وره‌ی‌ بكات، ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ په‌یوه‌ندیكردندا به‌كارهێنه‌ر به‌شێوه‌ی‌ ڤیدیۆی‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌ بكه‌ن، بازنه‌یه‌كی‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ ته‌واو په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌سیستمی‌ ئه‌ندرۆیده‌وه‌.

https://www.youtube.com/watch?v=9J7GpVQCfms#t=90
—————————————————————–
و: ئالان سامی‌


بازنێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌

بازنێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!