ناسا بنكه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌سه‌ر مانگ بنیات ده‌نێت

ناسا بنكه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌سه‌ر مانگ بنیات ده‌نێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاژانسی‌ گه‌ردونی‌ ئه‌مریكا ناسراو به‌(ناسا)، له‌ساڵی‌ (1986)دا یه‌كه‌م بینای‌ له‌سه‌ر ڕوی‌ مانگ بنیاتنا، له‌ئێستادا به‌رنامه‌ڕێژی‌ ده‌كات، بۆ بنیاتنانی‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئاسمانی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌سه‌ر مانگ.

ئاژانسی‌ گه‌ردونی‌ ئه‌مریكا ناسا به‌رنامه‌ڕێژی‌ ده‌كات له‌شه‌ش ساڵی‌ داهاتودا، بۆ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتێك بۆ سه‌ر مانگ‌و مانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌سه‌ر مانگ، به‌ئامانجی‌ بنیاتنانی‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئاسمانی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌سه‌ر مانگ.

ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی‌ ئاژانسی‌ گه‌ردونی‌ ئه‌مریكا ناسا بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاره‌ ناسا له‌گه‌شته‌ پێشبینیكراوه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر مانگ، كه‌شتیه‌كی‌ ئاسمانی‌ نوێ به‌كاربهێنێت‌و له‌ئێستاشدا توێژینه‌وه‌‌و تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كات، بۆ زانینی‌ مه‌ترسیه‌ پێشبینیكراوه‌كانی‌ ئه‌و گه‌شته‌، بۆ سه‌ر مانگ.

كه‌شتیه‌ ئاسمانیه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ناسا، ناوی‌ (ئۆریۆنه‌)ه‌ كێشه‌كه‌ی‌ (23) تۆنه‌‌و جێگه‌ی‌ شه‌ش كه‌شتیوانی‌ ئاسمانی‌ تێدا ده‌بێته‌وه‌‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت، ساڵی‌ (2020) گه‌شته‌كه‌ی‌ بۆ مانگ ده‌ستپێبكات.

ڕۆژی‌ (31-1-1986) ئاژانسی‌ گه‌ردونی‌ ئه‌مریكا ناسا، یه‌كه‌م بینای‌ له‌سه‌ر مانگ بنیاتنا، كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌ره‌سته‌كانی‌ بیناكه‌ له‌خۆڵ‌و به‌ردی‌ مانگ به‌كارهێنران.
—————————————————————–
فوئاد جه‌لال – NNA/


ناسا بنكه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌سه‌ر مانگ بنیات ده‌نێت

ناسا بنكه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌سه‌ر مانگ بنیات ده‌نێت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!