چۆن چاره‌سه‌ری ته‌ڕبونی لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟
![چۆن چاره‌سه‌ری ته‌ڕبونی لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟](http://radionawxo.org/kurdi/media/k2/items/cache/4c451fd1ce44be4bb2083e21544c60f3_S.jpg)
زۆرجار به‌هۆی ڕژانی چا یاخود ئاو یان شلهیهیهك به‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌تدا, ئه‌گه‌ری سوتانی لاپتۆپه‌كه‌ت دێته ئاراوه, به‌م ڕێگه‌یانه‌ی خواره‌وه لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سوتان ڕزگار بكه.
1-خێرا ئامێره‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه كاتێك هه‌ر شله‌یه‌كی پێدا ده‌ڕژێت له‌ڕێگای دوگمه‌ی (Power)ه‌وه هه‌تا شاشه‌كه ڕه‌ش ده‌بێت.
2-شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه بكه‌ره‌وه‌و هه‌ڵی بگێڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كیبۆرده‌كه ڕوی له‌زه‌وی بێت.
3-ئه‌و شله‌یه وشك بكه‌ره‌وه كه لێی هاتۆته ده‌ره‌وه له‌ڕێگای پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی وشكه‌وه.
4-ئامێری وشككه‌ره‌وه (مجفف) كارپێبكهو بیخه‌ره سه‌ر خێراترین ئاستی، به‌ڵام ئه‌بێت ئاگات له‌گه‌رمی وشككه‌ره‌وه‌كه بێت‌و له‌كاتی وشككردنه‌وه‌دا ده‌بێت كیبۆرده‌كه ڕووه‌و زه‌وی بێت.
5-پاشان له‌پشته‌وه ئامێره‌كه وشك بكه‌ره‌وه, ده‌بێت كیبۆرده‌كه ڕوی له‌زه‌وی بێت.
6-ئامێره‌كه كار پێبكه كاتێك دڵنیا بویت له‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی وشك بۆته‌وه.
—————————————————————–
و: دیلان
_________________________________