وێنه‌ چاپ ده‌كات

وێنه‌ چاپ ده‌كات

كۆمپانیای‌ (پۆلارۆید) كامێرایه‌كی‌ زیره‌كی‌ دروستكرد، كه‌ به‌سیستمی‌ ئه‌ندرۆید كارده‌كات‌و ڕاسته‌وخۆش ده‌توانێت وێنه‌كه‌ چاپ بكات.

سایتی‌ ئایتی‌ نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌،  كۆمپانیای‌ (پۆلارۆید) كامێرایه‌كی‌ زیره‌كی‌ به‌ناوی‌ (Polaroid Socialmatic ) دروستكرد، كه‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (4.5) ئینجه‌، دوو كامێرای‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشه‌وه‌ی‌ (14) مێگاپكسڵه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ پشته‌وه‌شی‌ دوو مێگاپكسڵه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ (WiFi) ده‌توانرێن وێنه‌كان له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابه‌زێندرێت، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وێنانه‌ی‌ گیراون ڕاسته‌وخۆ له‌كامێره‌كه‌وه‌ چاپ بكرێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، میمۆری‌ ناوخۆیه‌كه‌ی‌ چوار گێگابایته‌، ده‌توانرێت میمۆری‌ ده‌ره‌كیشی‌ تا (32) گێگابایتی‌ بۆ دابنرێت، له‌گه‌ڵ سیستمی‌ ئه‌ندرۆید كارده‌كات‌و نرخه‌كه‌شی‌ (299) دۆلاری‌ ئه‌مریكیه‌.
—————————————————————–
و: ئالان سامی‌


وێنه‌ چاپ ده‌كات

وێنه‌ چاپ ده‌كات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!