بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان

بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان

توێژه‌ران داوا له‌كه‌سانی‌ به‌ته‌مه‌ن‌و به‌ساڵاچوان ده‌كه‌ن، ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكیان له‌كاردا بێت‌و ببوژێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (فاتی‌ فلور) باسی‌ له‌گرنگی‌ به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت كردوه‌، بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان، به‌وته‌ی‌ (گاری‌ سیمۆل)ی‌ توێژه‌ر له‌ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكا، زۆر پێویسته‌ به‌ساڵاچوان‌و كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان، ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن، ئه‌گه‌رچی‌ شاره‌زاییشیان كه‌مبێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكیان كاربكات‌و سه‌رقاڵی‌ نه‌كه‌ن به‌شتی‌ لاوه‌كیه‌وه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌ باسی‌ له‌وه‌كردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ته‌مه‌ندا، بچێت مێشكیشی‌ به‌ته‌مه‌ندا ده‌چێت‌و چالاكیه‌كانی‌ به‌ره‌و بێهێزی‌ ده‌چن، به‌ڵام كارپێكردنی‌ مێشك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام، ده‌بێته‌ هۆی‌ چالاككردنی‌‌و پاراستنی‌ یاده‌وه‌ریه‌كان.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 24 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 55 ساڵی‌ تاوه‌كو 78ساڵیدا بوه‌، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوه‌، نیوه‌یان ڕۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه‌، نیوه‌كه‌ی‌ تریان كه‌متر له‌نیوه‌ی‌ ئه‌وان ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه‌، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌وانه‌ی‌ زۆر ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه‌، چالاكتربون له‌وانه‌ی‌، كه‌متر ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئامێری‌ تیشكی‌ له‌ره‌له‌ری‌ موگناتیسی‌ تایبه‌تی‌ مێشك ده‌ركه‌وتوه‌.

توێژه‌ره‌كان داوا له‌كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ مێشكیان باش بێت‌و كاركردنی‌ باش بێت، ئه‌وا پێویسته‌ به‌پێی‌ توانای‌ خۆیان، ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان

بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!